-
پەرلەمانتاری لوبنانی: جۆری ناکۆکیی ئەمریکاو ئیسرائیل لەسەر غەززە، زێڕینگەرییە
شوبات 27, 2024 12:00نوێنەری ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بەرامبەر خۆڕاگریی لە پەرلەمانی لوبنان، وێڕای ئاماژە بەوەی کە ناکۆکیی نێوان ئەمریکاو رژیمی ئیسرائیل لەسەر کەرتی غەززە، ناکۆکیی زێڕینگەرییە، وتی: سوپای یەمەن بە ئەنجامدانی هەڵمەتەکەی لەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین لەدەریای سوردا توانی کۆتایی بێنێ بە زاڵێتی واشنگتۆن بەسەر دەریاکان و ڕێگائاوییەکان.
-
سکرتێری گشتی بزاڤی نوجەبای عێراق: ڕاگیرانی پەلامارەکانمان بۆسەر بنکەی ئەمریکیەکان کاتیە
شوبات 27, 2024 11:00سکرتێری گشتی بزاڤی نوجەبای عێراق لە ڕاگەیاندراوێک دا وێڕای گلەیی لە دەگەو خەیانەتی هێندێک لە ڕامیارکاران بە هێزەکانی خۆڕاگری ڕاگیرانی پەلامار بۆسەر بنکەی ئەمریکیەکانی بە کاتی زانی.
-
هیلی: بایدێن و ترەمپ لە ڕیزی بێزلێکراوترین سیاسەتوانانی ئەمریکاییدان
شوبات 26, 2024 16:00بەربژاری کۆماریخوازی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا لەسەر ئەو بڕوایەیە کە خەڵکی ئەم وڵاتە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا لە دووی بژاردەی تازەدان.
-
ئێران پەلامارەکانی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر خاکی یەمەنی شەرمەزار کرد
شوبات 26, 2024 13:30وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلاماری بەربڵاوی شەوی رابردووی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر خاکی یەمەنی بە تووندی ئیدانە کرد و وتیشی: ئەم چەشنە پەلامارە سەرەرۆیانە، بەدەر لە چوارچێوی یاسا و ڕێسا ناسراوە نێودەوڵەتییەکان و بنپێکردنی مافی سەروەری و سیادە و یەکپارچەیی خاکی یەمەنە.
-
یەکدەنگیی ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق لەسەر چوونەدەری هێزی سەربازی بیانی
شوبات 26, 2024 11:30قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێی داگرت کە هەموو ڕەوتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە یەکبیروڕان سەبارەت بە پێویستیی چوونەدەری هێزی بیانی .
-
دیمشق: هێرش کردنە سەر هێزە ئەمریکیەکان پەیامێکە بۆ بایدێن تاکوو هێزەکانی لە سووریا بکشینێتەوە
شوبات 24, 2024 14:00سووریا لەدژکردەوە بەرامبەر بە بوونی شەرخوازانەی ئەمریکا لە ناوچەکە بەتایبەت لەنێو خاکی وڵاتەکەی، وریایی دا کە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکی پەیامێکی ڕاشکاوە بە جەوبایدێن کە پێویستە هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە بکشێنێتەوە.
-
پێویستە لایەنە سیاسیەکانی سوننەو کورد، هەڵوێستیان لەبارەی مانەوەی ئەمریکا لە عێراقدا بە ڕوونی ڕابگەیێنن
شوبات 22, 2024 14:00ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساو سیاسەتوانی نزیک لە چوارچێوەی هاواهەنگیی لە عێراق، داوای لە هێزە سیاسییەکانی سوننەو کورد کرد، هەڵوێستیان لەبارەی ئامادەبوونی ئەمریکا لە عێڕاقدا بەشەفافی رابگەیێنن.
-
ئەندامێکی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی: ئەمریکاو و زۆر لە وڵاتانی ئوروپایی هاوبەشی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستین
شوبات 22, 2024 07:00ئەندامێکی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژیمە سازشکارە عەرەبیەکان بەندەرو خاکەکەیان خستۆتە خزمەت ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیستیەوە بەڕاشکاویش ڕایگەیاند کە ئەمریکاو زۆر لە وڵاتانی ئوروپایی هاوبەشی دڕندەکاریەکانی تلاویڤن.
-
ئەمریکا بە بێ گوشاری گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق بەجێ ناهێڵێت
شوبات 21, 2024 15:00سەرۆکی لیژنەی کارگێڕیی یەکێک لە بزووتنەوە جەماوەرییەکانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر دەدات بۆ ئەوەی لە عێراقدا بمێنێتەوە.
-
کاربەدەستی یەمەنی: کردەوەی ئەمریکا دژ بە ئەنساروڵڵا شەڕی دژ بە یەمەنە
شوبات 20, 2024 11:30ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ڕێکار و ڕێگاچارەی کۆتایی هاتنی شەڕ و کێشە لە ناوچە و دەریای سوور، کۆتایی هاتنی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززەیە و کردەی ئەمریکا سەبارەت بە تیرۆریستی ناوبردنی بزووتنەوەی ئەنسارووڵڵای یەمەنیش نیشانەی شکستی کۆشکی سپی و ڕاگەیاندنی شەڕێکی هەمەلایەنەیە.