دوو ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایانگەیاند، پەیوەست بە بەدواداچونەکانیان لەسەر پرسی قاچاغچێتی، ئاگادارکردنەوەی دادگایان پێگەیشتووە بۆ دادگایی کردنیان و "ئەوەی وتومانە لەسەر قاچاغچێتی بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین، لە بازاڕی جگەرە نوسینگەیان داناوە و 96% جگەرەی کوردستان بە قاچاغ دێت".
هه‌ڵسوڕاوانى ناڕازیی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان گردبونه‌وه و له‌یاداشتێکدا که ئاراسته‌ى ڕای گشتیان کرد ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه، گۆڕان له‌پڕۆژه‌یه‌کى نیشتیمانى جه‌ماوه‌ریه‌وه بووه به‌پڕۆژه‌یه‌کى بازرگانى، هه‌ڵسوڕاوێکى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش ده‌ڵێت:"به‌ئه‌نقه‌ست سه‌رکردایه‌تى بزوتنه‌وه‌که چونه ژێر ڕکێفى یه‌کێتى‌و پارتیه‌وه‌و بون به‌به‌شێک له‌ده‌سه‌ڵات".
ھێرش بۆسەر د. غالب مەحموود پەرلەمانتاری گۆڕان ، رووبەڕووی شەپۆلی شەرمەزار کردن بووەتەوە .
بڕیار وایه وه‌فدێکى باڵای سیاسى له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه که نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکى هه‌رێم سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات بچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق درێژە بە دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا بدات.
بزوتنەوەی گۆڕان دژایەتیی خۆی لەگەڵ داپێچ کرانی بەربڵاوی خۆپیشاندەران و چالاکانی مەدەنی لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
رێکخه‌رى ژورى رۆژنامه‌وانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند، ئاماده‌کارى ته‌واو کراوه بۆ کۆبونه‌وه‌ى سێ قۆڵى(پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان) و ده‌شڵێت:" له‌م هه‌فته‌یه یان هه‌فته‌ى داهاتوو کۆبونه‌وه‌که ئه‌نجام ده‌درێت".
هه‌ریه‌ک له فراکسیۆنه‌کانی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتوی ئیسلامی و ئایینده له په‌رله‌مانی عیراق بایکۆتی کۆبونه‌وه‌که‌ی سێ سه‌رۆکایه‌تییەکەی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن کە بریارە سبەینێ یەکشەممە بەڕێوەبجێت.
«قادر حاجی عەلی» لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان لە بە توشبوونی بە نەخۆشیی کۆرۆنا ماڵئاوایی لەژیان کرد.
وەفدێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و بزوتنەوەی گۆڕان له شاری سلێمانی کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی هەرێم و عێراقیان کرد.
ناوەندی توێژینەوەکانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە ئامانج لە پەلامارە سەربازیەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان، زاڵبوون بەسەر هەرێمەو پارتی بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پەیوەندیی پتەوی لەگەڵ تورکیادا هەیە، دەتوانێ خوازیاری ڕاگرتنی پەلامارەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر هەرێم بێ.