فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراق، باسی دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی بەربڵاویان کرد بۆ پاکتاوکرانی بەرزاییەکانی حەمرین لە سنووری پارێزگەکانی کەرکووک، دیالە و سەلاحەدین، لە پاشماوەکانی داعش.
یەکەی سوپای سوریا بە وەبەرپەلاماردانی بنکەی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە پارێزگەی ئەدلیب، ژومارێک تیرۆریستیان کوشت.
وەزیری بەرەڤانیی سووریا ڕایگەیاند سوپای ئەم وڵاتە ئامادەیە بۆ وەرگرتنەوەی هەموو ئەو ناوچانەی ئێستا لە ژێر چنگی تیرۆریستاندان.
سوپای سووریا بنکە وبارەگای تیرۆریستەکان لە حەڵەب ، لە باکووری حەما وباشووری ڕۆژئاوای ئەدلیب یان دایە بە ر دەسڕێژ.
لەپەلاماری مووشەکیی تاقمە تیرۆریستەکان بوسەر شاری مەسیاف لە دەورووبەری ڕۆژاوای حەما، سێ کەسی سیڤیل کوژران و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون .
هێزی هەسەدە،باسی زاڵبوونی خۆی کرد بەسەر ئوردوگای باغووز لە دووروبەری دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە .
هێزەکانی سوپای سوریا بنکەی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە دەورووبەری پارێزگەی حەما لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتەیان دایە بەر پەلامار .
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی ئەمریکا، ئۆردوگای باغۆز لە گردووپەڕی پارێزگای دێرەزوور، هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی سوریا، یان بۆردومان کرد.
هێزەکانی سوپای سوریا هەوڵی ترۆریستانی تەکفیری بۆ زاڵبوون بەسەر پێگە سەربازییەکان لە گردووپەڕی "حەماە"یان بێ ئاکام کرد.
ئەرتەشی میسر باسی کرد لە کوژرانی 46 تڕوڕیست لە ئوپڕاسیونی هێزە ئاسایشیەکان لە ناوەندی پارێزگای سینای باکووری .