«جۆ بایدێن» پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا لە ڕەوتی یەکەم دیبەیتی لەگەڵ «دۆناڵد ترەمپ»، ناوبراوی وەک خراپترین سەرۆک کۆماری ئەمریکا ناساند.
نوێنەرە موسڵمانەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی وەک کەسێکی ملھوڕو ڕەگەزپەرست ناساند.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاو پاڵێوراوی پارتی کۆماریخواز لە ھەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە وتی: ئەگەر ناچار بێت بۆ ململانێی ھەڵبژاردن لە گیرفانی خۆشی خەرج دەکات.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بانگەشەی ھەمیشەیی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران دووپات کردەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا جارێکی تر لە سەرۆک کۆمارو سەرۆکی زۆرینەی کۆماریخوازانی ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا بە توندی ڕەخنەی گرت.
پاڵێوراوی پارتی دیموکرات لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەگەر بێتو لە ھەڵبژاردنەکاندا سەرکەوێت بە ھاوکاریی ھاوپەیمانانی ئەمریکا بەرجام ھێزمەندتر دەکات.