تیپێکی مۆسیقای کوردانی خوراسان گەیشتە قۆناغی کۆتایی فێستیڤاڵی مۆسیقای فەجر.
فەرماندەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ سەدان فەرماندە و کارگێڕی هێزی ئاسمانی و هێزی بەرگریی ئاسمانی وڵات، ٢٢ ڕێبەندانی ئەمساڵی بە ھێمای یەکڕیزیی نیشتیمانی ناوبرد و وتی: ٢٢ ی ڕێبەندانی ئەمساڵ ھێمای ئامادەبوون، سەربەرزی، متمانەی خەڵک بە یەکتر و یەکڕیزیی نیشتیمانییە.
ماڵە مێژووییەکەی ئیمام خومەینی (ڕە) لە شارستانی خومەین لە ڕۆژانی دەیەی فەجر و ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، پێشوازی لە میوانانی بیانی و دەرەکی دەکات.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجری ٢٠٢٣ وەکوو ساڵانی رابردوو بە بەشداری ژومارێکی زۆر فیلم لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران و سینەماکاران و پەیامنێران و هۆگرانی سینەما خەریکە بەڕێوە دەچێت.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئامادەبوونی خەڵک له گۆڕەپانە جۆربەجۆرەکانی به هۆکاری نائومێدی و ھیوابڕاویی دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی زانی.
قایمقامی پاوە وتی: لە ماوەی دەیەی متفەڕکی فەجردا ٢٩ پڕۆژە بە زیاتر لە ٨٥٠ میلیارد ڕیاڵ لە سای چل و چوارەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە شاری پاوە دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە.
زەنگی شۆڕش لە ڕۆژی دوانزەی مانگی ڕێبەندان؛ ساڵیادی گەڕانەوەی مێژوویی ئیمام خومەینی (رە) بۆ ئێرانی ئیسلامی لە قوتابخانەکانی سەرتاسەری وڵات زرینگایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ ١ی فڤریەی ٢٠٢٣، سەرەتای دەیەی متفەڕکی فەجرو ئەنگوتنی بەرەبەیانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.
سکرتێری فیستڤاڵی فیلمی فەجر وتی: سەرجەم بۆچوون و ئیدئۆلۆژیەکان بەشداری فیستڤاڵی فیلمی فەجر بوونە و هەشن و ئەم فیستڤاڵە تایبەتە بە بنەماڵەی سینەمای ئێران.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە ڕابەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) سەرباری هەموو ئاژاوەو پیلانگێڕییەکی دوژمنان ھەرماو بووەو دەرکەوتنێکی زیاتر لە ئاستی جیهاندا بە خۆیەوە دەبینێت.