-
وەزیری ئیتلاعاتی ئێران : ترامپ زللەیەکی توند دەخوا بابەتی ئەو دڕندەکاریەی کە کردی
کانونی دوھەم 04, 2020 02:12وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وتی : سەرۆکی ئەمریکا دەبێ بزانێ لە بەرامبەر ئەو درندەکاریەدا کە کردی چاوەڕوانی زللەیەکی بەهێز بێ لەلایەن گەلی ئێران و گەلانی ناوچەکەوە.
-
زەریف : سەرجەم لێکەوتەو دەرەنجامەکانی شەهیدکرانی سەردار سلێمانی ڕووی لە ڕژیمی ڕەشەکوژی ئەمریکایە.
کانونی دوھەم 04, 2020 02:05محەمەد جەواد زەریفی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانەی گوتوبێژێکی تەلەفوونی لەگەڵ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێداگری کرد کە سەرجەم لێکەوتەو دەرەنجامی شەهیدکرانی سەردار حاجی قاسم سڵێمانی ڕووی لە ڕژیمی ڕەشەکوژی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە.
-
ترامپ لە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا گرفتار دەبێ.
کانونی دوھەم 04, 2020 01:37ژۆڕناڵێکی بریتانیایی لەمەڕ کردەوە دڕندەکارانەکەی ئەمریکا بەئاراستەی تیرۆری سەردار قاسم سلێمانی نووسی : سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەو کارەی گەورەترین هەڵەی سەردەمی خۆی بەڕێوە برد.
-
ڕێبەری باڵای شۆڕش : حاج قاسم لەڕێگای خوداداو لەپێناو جێ بەجێ کردنی ئەرک و بەرپرسایەتییەکەی ترسی لە هیچ کەس و هیچ شتێک نەبوو.
کانونی دوھەم 03, 2020 22:29ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەئاماژە بە ئیخلاس و فیداکاریی شەهید سولەیمانی فەرمووی: حاج قاسم بەجاران و چەندین جار کەوتبۆ بەر مەترسیی شەهیدکران بەڵام لەێگای خوداداو لەپێناو جێ بەجێ کردنی ئەرک وبەرپرسایەتیەکەی و جەهادەکەی دا، لە هیچ کەس و هیچ شتێک ترسی نەبوو.
-
موسەوی : وەڵامی ئێران بە پەیامی ئەمریکا بەئاگاداریی باڵوێزی سوئیسرا ڕاگەیەندرا
کانونی دوھەم 03, 2020 22:24وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بەبانگکرانی باڵوێزی سوئیسرا وەک پارێزەری بەرژەوندیەکانی ئەمریکا لەتاران، وتی : وەڵامی پێویستی ئێران بە پەیامی ئەمریکا بەئاگاداریی ئەو دیپلۆماتە سوئیسراییە ڕاگەیێندرا.
-
لاریجانی : ئەمریکا باجی تیرۆری ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی دەدا
کانونی دوھەم 03, 2020 18:34سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران شەهادەتی حاج قاسم سولەیمانی بەمایەی دەرکەوتنی شۆڕش زانی و وتی: هەڵەیەک کە ئەمریکییەکان لەوبارەوە کردیان، هەڵەیەکی ستراتژیک بوو باجی ئەو تاوانەی دەرهەق بەگەلی ئێران کردیان و سەرداری پلەبەرزیان شەهیدکرد، دەدەنەوە.
-
جۆش و خرۆشی خەڵکی ئێران لە شەرمەزارکردنی دڕندەکاری ئەمریکا لەمەڕ تیرۆرکردنی سەردار سولەیمانی
کانونی دوھەم 03, 2020 17:11خەڵکی سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی پاش بەرپاکردنی نوێژی هەینی، بە سازدانی ڕێپێوان، دڕندەکاریەکەی ئەمریکا لە شەهیدکردنی سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیان شەرمەزار کرد.
-
پەیامی سەرەخۆشی مەرجەعە باڵاکان دوای شەهادەتی سەردار سولەیمانی
کانونی دوھەم 03, 2020 17:07مەرجەعە باڵاکانی ئێران لەپەیام و بروسکەی جیاجیادا، شەهادەتی سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییان سەرەخۆشی کرد.
-
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران : تیرۆریستانی ئەمریکی سزا دەدرێن
کانونی دوھەم 03, 2020 16:53وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە بەیاننامەیەک بەبۆنەی شەهادەتی سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: تیرۆریستانی ئەمریکی سزا دەدرێن.
-
سپای پاسداران : تۆڵەسەندنەوەیەکی سەخت چاوەڕوانی دڕندەکارانە.
کانونی دوھەم 03, 2020 16:50سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەمیانەی ڕاگەیەندراوێک دا وێڕای سەرەخۆشی شەهیدبوونی سەردار "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودس و شەهیدانی دیکەی دڕندەکاری ئەمریکا لە بەغدا، پێی داگرت لەسەر تۆڵەسەندنەوەیەکی دژوار لە دڕندەکاران .