ناسڕی کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە لە ئاراستەی دەست پێ بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان باڵوێزخانەی ئێران لە ڕیازو کونسوڵخانەکەشی لە جەددە دەکرێنەوە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن ڕایگەیاند: ئەمریکا بە تەمایە ھێزەکانی لە دوورگەو ناوچە ستراتیژییەکانی یەمەن مۆڵ بدات.
جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن بۆ کاروباری بەرەڤانی و ئاسایش ڕایگەیاند: عەرەبستان وەڵامی چارەسەرکردنی دۆسیەی مرۆڤی ناداتەوە.
جەماوەری عێراق لە خۆپیشاندانێکدا لە سێدارەدرانی دوو لاوی بەحرەینی لە لایەن کاربەدەستانی عەرەبستانیان شەرمەزار کرد.
بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی نوجەبای عێراق ئێعدامەکانی ئەم دواییە لە عەرەبستانی شەرمەزار کرد
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن هۆشداریی دایە هاوپەیمانی سعودی کە ئەگەر بێتو لە دانوستانەکانی ئاشتی کات بەفیڕۆ بدەن و بە خاوی بجوڵێنەوە، ئەوا ڕووبەڕووی وەڵامێکی چاوەڕوان نەکراوو پەشیمانکەر دەبنەوە.
ڕێکخراوەی بەرنگار بوونەوەی گەندەڵیی عەرەبستان باسی ڕاپێچ کرانی ٨٤ کەسی کردووە بە تۆمەتی گەندەڵی.
«مارکوس شۆن» بازرگانێکی ملیاردێری ئەڵمانی، ئۆفەرێکی سەرسوڕھێنەری پێشکەش بە یانەی بایرن میونشن کردووە بۆ ئەوەی «کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ»ی سوپەرستارەکەی یانەی نەسری عەرەبستان بباتە میونشن.
پاشای ئۆردۆن لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی کۆمکاری عەرەب لە شاری جەددەی عەرەبستان وتی: ئێمە لە شاری قودس و پیرۆزگاکانی بەرگری دەکەین.
وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان کاردانەوەی بەرامبەر بە سوکایەتی کران بە مزگەوتی ئەقسا لەلایەن زایۆنیستەکانەوە نیشان دا و شەرمەزاری کرد.