سەرۆکی دیوانی نێودەوڵەتی دادگەری ڕایگەیاند کە پێ مان وایە درێژەی بێ بەش کردنی خەڵکی فەلەستین لە مافی دیاریکردنی چارەنوسی خۆیان نەلواوەو ناکرێ ئەو خەڵکە لە مافی دیاریکردنی چارەنوسی خۆیان بێ بەش بکرێن.
بەشەهید بوونی سی و حەوت فەلەستینی دیکە لە پەلامارەکانی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودی ڕژێمی زایۆنیستی دا ژوماری شەهیدانی فەلەستینی لە شەڕی ڕەگەزکوژری غەززە بۆ سی و هەشت هەزار و نۆسەد و نوزدە کەس پەرەی سەندووە.
تاقمەکانی خوڕاگری فەلەستینی باسی تێکهەڵچوون لەگەڵ داگیرکەرانی زایۆنیستیان کرد لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئوردون.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ڕێمی ئاپارتایدی ئیسراییل نەک هەر مەترسییەکە بۆ گەلی فەلەستین، بەڵکوو مەترسییە لە سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیش.
بریاری یاسایی دیوانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە نایاسایی بوونی جێگیرکرانی زایۆنیستەکان لە خاکی داگیرکراو.
فڕۆکەکانی ڕژیمی زایۆنیست و تۆپخانەکانی ئەمڕۆش هەروا بەردەوام بوون لەسەر پەلامارو بۆردومانی توندوتیژی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەزە وێرای کردنە ئامانجی ماڵ و ئاوارەو شەقامەکان بەدەیان کەسیشیان شەهیدو بریندار کردن.
لیژنە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین ڕایگەیاند کە هەڵمەتی درۆنیی یەمەن دژی زایۆنییەکان ئەوەی پێ سەلماندن کە ئەوان لە خاکی فەلەستیندا ئارامی و ئاسایش بە خۆیانەوە نابینن.
بزوتنەوەی حەماسی فەلەستین بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک پێشوازی کرد لە بڕیاری ڕاوێژکاری دیوانی نێودەوڵەتی دادگەری سەبارەت بە بوونی نایاسایی ڕژیمی زایۆنیست لەسەر خاکی فەلەستین.
خەڵکی یەمەنی نیشتەجێی سەعدە دیسانەوەبە خۆپیشاندانێکی بەربڵاوو بەملوێن کەسی پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی فەلەستین لە غەزە ڕاگەیاند.
لایەنگرانی مافەکانی فەلەستینیەکان لە ئینگلیز بە پێکهێنانی زنجیرەیەکی مرۆیی چەند کیلۆمەتری لە دەوری بینای پەرلەمانی بەریتانیا، هێزی پەیامەکەیان سەلماند بە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی نوێی ئەم وڵاتە.