هەژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٥٢ هەزارو ٣١٤ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i438345-هەژماری_شەهیدانی_غەززە_گەیشتە_٥٢_هەزارو_٣١٤_کەس
وەازڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕ تیرۆڕ بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٥٢ هەزار و٣١٤ کەس واوەتر چوو.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
نیسان 28, 2025 13:59 Asia/Tehran
  • هەژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٥٢ هەزارو ٣١٤ کەس

وەازڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕ تیرۆڕ بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٥٢ هەزار و٣١٤ کەس واوەتر چوو.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو تەرمی ٧١ شەهیدی  دیکە ی فەلەستینی گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەم ماوەیە ١٥٣ کەس برینداربوونە. 

بەم چەشنە ژماری شەهیدانی پەلامارەی زایۆنیستەکان بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ئەم کاتە گەیشتووە بە ٥٢ هەزار و٣١٤ شەهید . ژماری بریندارەکانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیست بۆسەر کەرتی غەززە لە کاتی دەستپێکرانی شەڕ لەم کەرتە گەیشتووە بە ١١٧ هەزار و٧٩٢ کەس.