-
درێژەی پەلاماری ویشکانیی و ئاسمانیی رژیمی زایۆنی بۆسەر فەلەستین
کانونی دوھەم 22, 2025 04:54سێ ڕۆژ بەسەر ئاگربڕ لە غەززەدا تێدەپەڕێ و هێزەکانی بەرگریی شارستانیی خەریکی هێنانەدەری تەرمی شەهیدان لە ژێر دارووپەردووەکانن، بەرگریی شارستانیی کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژماری تەرمی ئەو شەهیدانەی لەژێر دارووپەردوو هێنراونەتەدەر، لە دەسپێکی ئاگربڕەوە، بۆ ١٣٧ شەهید زیادی کردووە. ئەوە لەکاتێک دایە کە لەئاکامی دەسدرێژکاریی بەرفراوانی سەربازیی رژیمی زایۆنی بۆسەر شار و ئوردوگای جنین هەتاکوو ئێستا، دوو فەلەستینی شەهید ولانیکەم ٢٥ کەس بریندار بوون.
-
عەبووشی: یەخسیریی، جوانترین شتی لەژیانمدا لێم سەند
کانونی دوھەم 21, 2025 19:55"ئەسرا عەبووشی" نووسەر، یەکێ لەو ژنە بەندکراوانەیە کە لە چوارچێوەی مامەڵەی پێک گۆڕینەوەی بەندکراوان، ئازادکرابوو، ئەو هاوکات لەگەڵ شادمانیی ئازادبوونی، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی، خافڵگیری کرد.
-
کاتی ئاوەدانەکردنەوەو هاوسۆزیی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی غەززەیە
کانونی دوھەم 21, 2025 14:15یەکێ لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس پاش جێبەجێکرانی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ئێستاکە، کاتی ئاوەدان کردنەوەو هاوسۆزیی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی غەززەیە.
-
دۆزرانەوەی ٦٦ تەرمی شەهیدەکانی غەززە لە ژێر داروپەردودا
کانونی دوھەم 21, 2025 10:42ڕێکخراوی فریاکەوتنی غەززە هەواڵی دا کە سەرباری کەمبوونی تروتفاق ، ونەبوونی مەکینەی قورسی هەڵگرتنەوەی داروپەردوو، هێزەکانی فریاکەو بە ئیمکاناتی سەرەتایی کاری هەڵگرتنەوەی داروپەردویان دەسپێکرد.
-
فەلەستینییەکان دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە غەززە
کانونی دوھەم 21, 2025 07:48دوای جێبەجێکردنی ئاگربڕ، خەڵکی غەززە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
-
ژنانی زیندانی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی زایۆنییەکان هێمایی خۆڕاگرین
کانونی دوھەم 21, 2025 06:04ژنە دیلە فەلەستینییەکان کە دوابەدوای ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی ئازاد کراون، غەززە بە هێمای بەرخۆدان و خۆڕاگری وەسف دەکەن و پەیامی ئەمەگداریی خۆیان بە خوێنە ڕژراوەکان لە ڕێگای ئازادی ڕاگەیاند.
-
ژماری شەهیدانی غەززە لە ٤٧ هەزار و بریندارانیش لە ١١١ هەزار تێپەڕی
کانونی دوھەم 20, 2025 14:52وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٧ هەزار و٣٥ کەس.
-
کۆمیسەری ئانڕوا: پاش ٤٧١ ڕۆژ دەنگی منداڵان دەبیستین لە غەززە
کانونی دوھەم 20, 2025 14:12کۆمیسەری ئانڕوا پێداگری کرد لەسەر پێویستی بەردەوام بوونی ئاگربڕ و جێبەجێکرانی هەموو بڕگەکانی و ئەوەی بە هەنگاوێکی ڕێک و دروست زانی لە ئاراستەی ئاشتی و ئارامییەکی پاوەجێ بۆ هەمووان.
-
سەنعا: دوژمنان ناتوانن یەمەن شکست پێ بێنن
کانونی دوھەم 20, 2025 13:44ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن وشداری دا بە سێ گۆشەی دەستدرێژکار ( ئەمریکا ، ئینگلیز و ڕژێمی زایۆنی) لەحاند هەر چەشنە دەستدرێژیکردنە سەر خاکی یەمەن و جەختی کرد لەسەر ئەوەی کە ئەوانە توانای شکستپێهێنانی یەمەنیان نییە.
-
کاول بوونی ٩٢%ی ماڵەکانی غەززە
کانونی دوھەم 20, 2025 13:20نووسینگەی ڕێکخراوی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ٩٢%ی ماڵەکانی کەرتی غەززە بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە ڕووخاون و یان زەبری قورسیان لێ کەوتووە .