-
ژوماری شەهیدانی شەڕی غەززە بۆ ٧١ هەزار و ٣٩٥ کەس زیادی کرد
کانونی دوھەم 09, 2026 14:49لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو، چوار شەهید گوێزرانەوە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززەو حەوت کەسیش لەو ماوەدا لەئاکامی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە، بریندار بوون.
-
قەیرانی تەندروستیی غەززە لەخرابترین حاڵەتدا
کانونی دوھەم 07, 2026 13:02سەرچاوە پزیشکی و تەندروستییەکان لە غەززە وێڕای ئاماژە بە روودانی خرابترین قەیرانی تەندروستی لە کەرتی غەززە لە کاتی دەسپێبوونی شەڕی غەززەوە، سەرباری ئاگربڕێک کە لە نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەرەوە دەس پێ کراوە، ڕایانگەیاند؛ نەخۆشان و برینداران بەرەوڕووی مەترسیی مردنی هێدی هێدین.
-
یونیسێف: ٩٨%ی خوێندنگەکانی کەرتی غەززە وێرانن
کانونی دوھەم 06, 2026 17:09وتەبێژی یونیسێف لە فەلەستین ڕایگەیاند: لەسەدا ٩٨ی خوێندنگەکانی کەرتی غەززە بەهۆی شەڕەوە وێران بوون.
-
سەربازانی زایۆنی هەڵیانکوتایە سەر زانکۆی بیرزەیت
کانونی دوھەم 06, 2026 13:08سەرچاوە خۆجێییەکانی فەلەستین ڕایانگەیاندووە کە هێزی داگیرکەری زایۆنی هەڵیانکوتاوەتە سەر زانکۆی بیرزەیت لە باکووری ڕامەڵڵا لە کەرتی ڕۆژاوا.
-
یونیسێف: لەسەتا نەوەد و هەشتی قوتابخانەکانی کەرتی غەززە لە شەڕدا کاول کراون
کانونی دوھەم 05, 2026 10:50وتەبێژی یونیسێف لە فەلەستین باسی کرد لە وێرانکردنی سەتا نەوەد و هەشتی قوتابخانەکانی غەززە لە شەڕ و پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی و هەروەها بێبەشکردنی زیاتر لە ٦٣٨ هەزار منداڵی فەلەستینی لە خوێندن .
-
حەماس: کەرتی ڕۆژاوا لەمپەرێکی بتەوە بەرامبەر بە زایۆنییەکان
کانونی دوھەم 04, 2026 17:52بەرپرسی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی ڕۆژاوا ڕایگەیاند، کەرتی ڕۆژاوا هەرگیز تەسلیم نابێت و وەک لەمپەرێکی بتەو بەرامبەر بە پلانەکانی دوژمن دەمێنێتەوە.
-
بەردەوامیی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە
کانونی دوھەم 04, 2026 11:41ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربڕ لە غەززە و لە دوایین هێرشەکانی بۆ ئەم کەرتە سێ کەس شەهید بوون.
-
خۆپیشاندان لە تلاڤیڤ دژی حکومەتی نەتانیاهۆ
کانونی دوھەم 04, 2026 10:41خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە تلاڤیڤ دژی پلان و بەرنامەکانی نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بەڕێوەچوو.
-
درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و بەرز بوونەوەی ئاماری شەهیدانی غەززە
کانونی دوھەم 02, 2026 13:52وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە وێڕای جەخت کردن لەسەر درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونیستی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژوماری شەهیدانی دەسدرێژکاریی ڕژێمی زایۆینیستی بۆ سەر غەززە گەیشتووەتە 71 هەزار و 271 شەهید .
-
گوترش خوازیاری هەڵوەشانەوەی خێرای بڕیارنامەکانی پەرلەمانی زایۆنیستی دژی ئانڕوا بوو
کانونی دوھەم 02, 2026 13:50سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بڕیارنامەکانی کنێست (پەرلەمانی ڕژێمی زایونی) سەبارەت بە ئانڕوا بە ئامانجی ڕێگریکردنە لە چالاکییەکانی ئاژانسەکە و ناتوانای لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانیە و پێویستە دەستبەجێ هەڵبوەشێنرێنەوە.