یونیسێف: ٩٨%ی خوێندنگەکانی کەرتی غەززە وێرانن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i443800-یونیسێف_٩٨_ی_خوێندنگەکانی_کەرتی_غەززە_وێرانن
وتەبێژی یونیسێف لە فەلەستین ڕایگەیاند: لەسەدا ٩٨ی خوێندنگەکانی کەرتی غەززە بەهۆی شەڕەوە وێران بوون.
(last modified 2026-01-06T11:56:49+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2026 17:09 Asia/Tehran
  • یونیسێف: ٩٨%ی خوێندنگەکانی کەرتی غەززە وێرانن

وتەبێژی یونیسێف لە فەلەستین ڕایگەیاند: لەسەدا ٩٨ی خوێندنگەکانی کەرتی غەززە بەهۆی شەڕەوە وێران بوون.

کازم ئەبو خەلەف ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی شەڕەوە ٦٣٨ هەزار منداڵی غەززە لە خوێندن بێبەش بوون. قورسترین کێشەی پەروەردە لە دوای دەستپێکرانی شەڕی غەززە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، نەهاتنی کەرەستەی خوێندن و فێرکاری بۆ ئەم کەرتەیە. وتەبێژی یونیسێف پێیداگرت: نزیکەی هەزار ستافی فێرکاری و ٢٠ هەزار خوێندکاری خوێندنگە و زانکۆ لەم شەڕەدا شەهید بوون.ئەوە لەکاتێکدایە کە کەناڵی "کان"ی ڕژێمی زایۆنی  بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە ڕژێمی زایۆنی دەستیکردووە بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کارکردنی ٣٧ ڕێکخراوی فریاگوزاریی نێودەوڵەتی لە کەرتی غەززە و  بانگەشەی ئەوە کردووە کە ئەم ناوەندو ڕێکخراوانە پابەند نەبوون بە مەرجەکانی یاسا نوێیەکانی تۆمارکردن.