سەرۆک وەزیرانی کاتیی عێراق لە پارت و باڵە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە داوای کرد بۆ دەرباز بوون لەم چەقبەستووییەی سیاسیەی ئێستاو چارەسەریی کێشەکان وتووێژ بکەن.
دکتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتڤانی کورد لە ڕادەربڕینێکدا پێی داگرت: موقتەدا سەدری ڕابەری ڕەوتی سەدر ڕێگر دەبێت لە بەردەم سەرگرتنی دانوستانی لایەنە عێراقیەکان لە ھەولێر.
«نوری مالیکی» سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: نە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە و نە هەڵبژاردنی پێشوەختەش ئەنجام دەدرێت،ھەتا پەرلەمان دەست بە کۆبونەوە ئاساییەکانی نەکاتەوە.
ڕێبهرى ڕهوتى سهدر دهستپێشخهریهکى نوێ بۆ پێکهێنانى حکومهتى نوێى عێراق ئاشکرادهکات.
چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق ڕایگەیاندووە: لە چەند کاژێری داهاتوودا بە فەرمی وەڵامی داواکارییەکانی «موقتەدا سەدر»ی ڕابەری ڕەوتی سەدر دەدەینەوە.
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی داخوازییەکەی سەدرەوە رایگەیاند: ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە.
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێکدا بۆ موقتەدا سەدری ڕابەری ڕەوتی سەدر پێی داگرت؛وتووێژی بە بڕشتانە بە ڕێزگرتن لە یاسا مسۆگەر دەبێت.
موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدری عێراق جارێکی دیکە جەخت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکاتەوە.
چوار چێوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سیاسییەی عێراق تێیکەوتووە هادی عامری بۆ دانوستان لەگەڵ سەدر ڕادەسپێرێت.
ڕەوتی سەدر نەیارەتیی خۆی لەگەڵ بانگێشتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ وتووێژ ڕاگەیاند.