هاوکات لەگەڵ دەسپێکی کاری بنکەکانی دەنگوەرگرتن لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران، چین و توێژەکانی خەڵک بە چوونیان بۆ بنکەکانی دەنگوەرگرتن دەنگی خۆیان دەخەنە سندوقەکانەوە.
پرۆسەی دەنگوەرگرتن لە نوێنەرایەتیەکانی ئێران لە هەندەران هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەنێوخۆی وڵات لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهانیش دەستی پێکردوە.
ئەمڕۆ چەند چرکە لەدوای دەسپێکی دەنگوەرگرتن لە قۆناغی دووهەمی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئیسلامی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ئامادەبوونی لەسەر یەکێک لە ناوەندەکانی دەنگوەرگرتن دەنگی خۆی خستە سندوقەوە.
کەسایەتیە جۆربەجۆرە سیاسی و ئایینیەکان داوایان لە چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی ئێران کرد کە بەشیوەیەکی چالاک بەشداری بکەن لە هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ.
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی قۆناخی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی لەسەرتاسەری ئێران، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراقیش ڕایگەیاند؛ شەش بنکەی دەنگدان لە عێراق بۆ قۆناخی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، لەبەرچاوگیراوە.
بڕیارە سبەی هەینی هاوکات لەگەڵ ئێران لە شوێنە جۆربەجۆرەکانی هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عێراقیش پرۆسەی دەنگوەرگرتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوە بچێ.
سبەی هەینی بڕیارە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەرانسەری نێوخۆی وڵات و لەدەرەوەی وڵاتیش بە بەشداری ئێرانیەکانی نیشتەجێی هەندەران بەرێوە بچێ.