-
محەمەد حەلبوسی:ئەوەی ئێستا لە عێراقدا ڕوودەدات ترسێنەرەو ناکرێت لەئاستی دا بێدەنگ بین
ئاب 30, 2022 01:13محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی دووشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بشێوییەکانی بەغداو شارەکانی دیکەی عێراق رایگەیاند: ئەوەی ئێستا لە عێراقدا ڕوودەدات ترسێنەرەو ناکرێت لەئاستی دا بێدەنگ بین.
-
کارا بوونەوەی دادگاکانی عێراق
ئاب 24, 2022 07:24ئهنجومهنی باڵای دادوهریی عێراق شهوی ڕابردوو رایگهیاند: سهرجهم دادگاکانی ئهم وڵاته لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەست به چالاکییهکانیان دهکهنهوه.
-
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کاری دادگاکان و دادگای فیدراڵیی ڕاگرت
ئاب 23, 2022 09:50دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، بەهۆی هەڕەشە و خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدرەوە، سەرجەم کارەکانی دادگای فیدراڵی و دادگاکانی ڕاگرت.
-
ڕێپێوانی جەماوەری عێراق بۆ پشتگیری لە حەشدی شەعبی
ئاب 19, 2022 09:30جەماوەری عێراق ڕۆژی پێنج شەممە بۆ پشتگیری لە حەشدی شەعبی لە یەغدای پێتەختی عێراق ڕێپێوانیان ئەنجام دا.
-
یەکەم ھەڵوێستی ڕەوتی سەدر بەرامبەر بە کۆبوونەوەکەی دوێنێی لایەنە سیاسییەکانی عێراق
ئاب 18, 2022 09:52«ساڵح محەمەد ئەلعێراقی» لە بەرپرسانی باڵای ڕەوتی سەدر لە توویتێکدا سەبارەت بە دانیشتنەکەی دوێنێی کۆتلە سیاسییەکانی عێراق لە بەغدا ڕایگەیاند: زۆربەی بەشدارانی دانیشتنەکە بێجگە لە مانەوەیان لەسەر کورسیی دەسەڵات، هیچی تریان بۆ گرینگ نەبوو بۆیە دەکرێ بڵێین کۆبوونەوەکە ھیچ بەرھەمێکی لێ نەکەوتەوە.
-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق:دۆخی سیاسیی عێراق بەرەو ئارام بوونەوە دەچێت
ئاب 18, 2022 05:12«ڤیان سەبری» سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لەئێستادا دۆخی سیاسیی عێراق بەرەو ئارام بوونەوە دەچێت و لە دەست پێکرانەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان نزیک دەبینەوە.
-
لە سەر گیراوانی بادینان ٣٠ پەرلەمانتاری کوردستان ھاتنە دەنگ
ئاب 17, 2022 06:30٣٠ ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان رایانگەیاندووە: سەلامەتی گیانی گیراوانی بادینان لە ئەستۆی داواکاری گشتی چاکسازی و بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر دایە، بۆیە هەمو هەوڵێک و ڕێکارێکی یاسایی دەگرنە بەر بەمەبەستی پێشێل نەکرانی ماف و پاراستنی شکۆی مرۆڤ و بەکارنەهێنانی دادگاو دەزگاکان بۆ "مەرامی سیاسی و تۆڵە کردنەوە."
-
گردبوونەوەی لایەنگرانی سەدر لە بەردەم پەرلەمانی عێراق
ئاب 12, 2022 15:29لایەنگرانی ڕەوتی سەدر بۆ بەرپاکردنی نوێژی ھەینی لە بەردەم بینای پەرلەمانی عێراق لە بەغدا خڕ بوونەوە.
-
کاردانەوەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بەرامبەر بە داخوازیی سەدر بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
ئاب 11, 2022 08:12ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بەرامبەر بە داخوازییەکەی ڕابەری ڕەوتی سەدر لەمەڕ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە ماوەی حەوتەیەک دا کاردانەوەی پیشان داو ڕایگەیاند: ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە ئارادا نییە.
-
دەرفەتی یەک حەوتەیی موقتەدا سەدر بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاب 11, 2022 06:17ڕابەری ڕەوتی سەدر داوای لە ئەنجومەنی باڵای دادگای عێراق کرد ئەوپەڕی ھەتا کۆتایی حەوتەی داھاتوو پەرلەمان ھەڵوەشێنێتەوە.