وهزارهتی ناوخۆی تورکیا ڕۆژی پێنجشهممه دهستپێکردنی ئۆپهراسیۆنی «بروسکهی_١٣»ی له چوار شاری باشوری رۆژئاوای وڵاتهکهی راگهیاند.
«ئان لیندی» وزیری دهرهوهی سویید لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «مهولود چاووش ئۆغلۆ» وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئانکارا داوای کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە خاکی سووریای کردو «چاووش ئوغلوش» وەڵامی دایەوە کە: ئێوە لە ئاستێکدا نین کە وەھا داوایەکمان لێ بکەن.
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: پێنج ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە«پەکەکە» لە تێکھەڵچوون لەگەڵ سوپای تورکیا لە باکووری عێراق کوژراون.
وەزارەتی نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: لە ھێڕشی سوپای ئەم وڵاتە لە ماوەی یەک مانگی ئەم دواییە، ١٥ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لە تێکھەڵچوون لەگەڵ ھێزەکانی ئەم وڵاتە کوژراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند: لە هێرشی چەکدارانی پەکەکە لە خواکورک و حەفتانین لەدژی سوپای تورکیا زیاتر لە 11 سەرباز کوژراون.
رهجهب تهیب ئهردوغان سهرکۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بۆ پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی بێ ئەوەی ناوی «کوردستان» بێنێ جەختی کرد: پەکەکە بووەتە هۆی بێزارکردنی حکومەتی هەرێمی باکووری عێراق.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت ماوەی ئەوە نادات کە تاقمە تیرۆریستەکان، ناوچەکانی تەنیشتی سنوورە باکوورییەکانی بکەن بە مەکۆی ھەڕەشەو مەترسی دژی ئاسایشتی نیشتیمانیی وڵاتەکەمان.