وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی: پیکەن پەیڕەوی ناکا لە پێکهاتنی گرووپی هەوڵدانی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تورکیا دەتوانێ بەسەر گرفتە کاتییە ئابوورییەکانیدا زاڵ بێ.
ئەرتەشی چین بە ناردنی یادداشتێکی ناڕازیانە بۆ ئەمریکا ، سەبارەت بە سیاسەتی واشنگتون بۆ هێزمەند کردنی پەیوەندیی سەربازی لە گەڵ تایوان و خستنە ژێر پێی بنەماکانی چینی یەکگرتوو، وشداریی دا .
بەڕێوەبەری وەبەرهێنان و کەسپ و کاری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران گوتی : کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی چین CNPC بە پشکی سەتی هەشتا پۆینت یەک لە گەشەی فازی پارسی باشووری ، جێگەی تۆتاڵی فەڕەنسەی گرتەوە .
مانۆڕی دەریایی ئەرتەشی چین لە ناوچەیەک هەڵکەوتوو لەنێوان دەریای زەردو نیمچەدوورگەی کۆریا دەس پێ کرا.
سوپای چین پاش هاتنی فڕۆکەیەکی هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ دەریای چینی باشوور، شەش جار وشداری بە فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکە دا ئاسمانی ئەو وڵاتە جێ بێڵێ.
رادیۆ نێودەوڵەتیی چین لەڕاپۆرێکدا بایکۆتی هەناردەی نەوتی ئێران لەلایەن ئەمریکای بە هۆکاری هەڵکشانی نرخی وزە لە جیهاندا زانی و لەوبارەوە وشداریی دا.
ئەمریکا سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە داسەپاندنی نرخی گومرکی لە سەر ١٦ ملیار دۆلار کەل و پەلی دیکەی هاوردە لە چینەوە یەکجاری کردەوە.
میدیایەکی چینی ڕایگەیاند، کۆمپانیا چینیەکان پێبەند نابن بە جێ بەجێ کرانی ئابلۆقە یەکلایەنەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران.
سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی پەرلەمانیی ئێران-چین و باڵوێزی چین لە تاران، جەختیان کرد لەسەر پێویستیی پەرەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان لەبواری جیاجیادا.