-
شەهیدبوونی ١٨ فەلەستینی لە پەلامارەکانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی
کانونی یهکهم 01, 2024 16:06وەزارەتی تەندروستی فەلەسین لە کەرتی غەززە لە ڕۆژی چوارسەو بیست و دووهەمی شەڕی ژینۆسایدی ڕژێمی زایوونی دژ بە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ سوپای داگیرکەر لە ماوەی بیست و چوار سەعاتی ڕابردوودا شەش کوشت و کوشتاری دیکەی دژ بە خەڵکی مەدەنی فەلەستین لەم کەرتەدا ئەنجام داوە.
-
تووڕەیی و هاواری لایەگرانی فەلەستین لە ئینگلیز
کانونی یهکهم 01, 2024 15:50وێنای جوانی یەکدەنگیی چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی ئینگلیز لەگەڵ گەلی فەلەستین و لوبنان و خۆڕاگرییەکەیان بەرامبەر بە ڕژێمی ئیسراییل دیسان لە پێتەختی ئینگلیز خۆی دەرخست.
-
دیپلۆماسیی دەریایی یەکێک لە ئەرکەکانی هێزی دەریاییە
کانونی یهکهم 01, 2024 11:05فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەش دیپلۆماسیی دەریایی بە یەکێک لە ئەرک و ئەستۆگرییەکانی هێزی دەریایی هێنایە ئەژمار و راشکاوانە ڕایگەیاند: ئێمە لەگەڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێ لە پێوەندیداین.
-
هێرشی خۆڕاگریی فەلەستین بۆ سەر بنکەی فەرماندەرێتیی سوپای ئیسراییل
کانونی یهکهم 01, 2024 10:55سەرایائەلقودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا هێرشی بە گوللەهاوەنی خەباتکارانی بۆ سەر بنکەی فەرماندەرێتی و کۆنترۆڵی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی "جحرالدیک" نیشان دەدات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە.
-
سوپای سوریا نزیکەی هەزار تیرۆریستی کوشتووە
کانونی یهکهم 01, 2024 10:45تەلەڤزیۆنی سوریا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕاپۆرتی دا کە سوپای ئەم وڵاتە پاش کوشتنی د ەیان تیرۆریست، ناوچەگەلێکیشی لە باکووری حەماه لەوان معردس و قلعه المضیقی لە چنگیان دەرهێناوە.
-
زەبری ئەرتەشی سووریا لە تیروریستان
کانونی یهکهم 01, 2024 10:31ئەرتەشی سوریا شەممە ڕایگەیاند، شەڕێکی توند لەگەڵ تیرۆریستان لە شاری حەلەب خەڕێکە بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی ڕاگرتنی پێشڕەویەکانیان، هەروەها هێزە چەکدارەکانی سوریا، بە ڕێکخستنەوە و تەواوکردنی پرۆسەی هێنانی هێزی بەهێز و کەرەستەی سەربازی، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکان و دەر کردنی تیرۆریستان لەوشارە .
-
فەرماندەری گرووپی تیرۆریستیی ئەنوسرە کوژرا
کانونی یهکهم 01, 2024 09:31میدیاکان باسی کەوتنەبەر هێرشی بنکەی سەرەکیی فەرماندەرێتیی گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە و کوژرانی ابومحمد الجولانی فەرماندەری ئەم گرووپە دەکەن.
-
سنوورەکانی عێراق بەتەواوی داخران
کانونی یهکهم 01, 2024 09:16فەرماندەری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، سنوورەکانی عێراق بەتەواوی داخراون و هێزە ئەمنییەکانیش ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر پێشهاتێک.
-
قۆناغی سێهەمی سەرژمێری دەستپێدەکات
کانونی یهکهم 01, 2024 08:40سەرۆکی دەستەی ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، قۆناغی سێهەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دەستیپێکرد و تا 2024/12/10 بەردەوام دەبێت.
-
ئۆپەراسیۆنی وەرگرتنەوەی ناوچەکانی سوریا بەمزووانە دەست پێ دەبێ
کانونی یهکهم 01, 2024 08:09تیپی سەربازیی "سوهەیل حەسەن"ی سەر بە سوپای سوریا تەیار بە هەموو کەرەستەیەکی جەنگی هاتە نێو شاری حەماه و لە مەیدانی "سەباهی"دا لە ڕێگای بەرەو جادەی حەلەب سەقامگیر بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان