تووڕەیی و هاواری لایەگرانی فەلەستین لە ئینگلیز
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i433572-تووڕەیی_و_هاواری_لایەگرانی_فەلەستین_لە_ئینگلیز
وێنای جوانی یەکدەنگیی چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی ئینگلیز لەگەڵ گەلی فەلەستین و لوبنان و خۆڕاگرییەکەیان بەرامبەر بە ڕژێمی ئیسراییل دیسان لە پێتەختی ئینگلیز خۆی دەرخست.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2024 15:50 Asia/Tehran

وێنای جوانی یەکدەنگیی چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی ئینگلیز لەگەڵ گەلی فەلەستین و لوبنان و خۆڕاگرییەکەیان بەرامبەر بە ڕژێمی ئیسراییل دیسان لە پێتەختی ئینگلیز خۆی دەرخست.

چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی ئینگلیز سەر بە هژەر ئایین و نەتەوەیەک لە درێژەی تووڕەیی و هاواریان بۆ پاڵپشتی کردنی ئارمانجی فەلەستین و نەیارانی ڕژێمی ئیسراییل و لایەنگرانی دیسان شەقامەکانی ناوەڕاستی لەندەنیان گرتەوە.مصاحبه خانم: ئەوەی ئیسراییل دەیکات ژینۆسایدە کە بە دڕندانەترین شێوە و بە یارمەتیی حکومەتەکانی پشتیوانی ئەم ڕژێمە لەوان حکومەتەکەی ئێمە خەریکە ئەنجام دەبێ.

لەم خۆپیشاندانە سەرانسەرییەدا پێشوازی کرا لە بڕیاری دیوانی نێودەوڵەتی دژ بە نەتانیاهۆ و وەزیری شەڕی پێشووی ڕژێمی ئیسراییل و خوازیاری دەرکرانی بڕیاری دیکەی لەو چەشنە بوون دژ بەو کەسانەی دەستیان هەیە لە جەنایەتەکانی غەززە و لوبناندا.

پاش هەڵبژێردرانی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆک کۆماری دواتری ئەمریکا، ئاشتیخوازان و لایەنگرانی فەلەستین لە ئیننگلیز ڕایانگەیاند کە هەوڵەکانیان بۆ هێنانەدیی ئارمانجی فەلەستین پەرە پێدەدەن کە ڕێپێوانی بەربڵاو لە پێتەختی ئینگلیز، بە نموونەیەک لەم چالاکاییانە ڕاگەیەندراوە.