-
کۆتایی دانوستانی ناڕاستەوخۆی شاندەکانی ئێران و ئەمریکا
نیسان 12, 2025 20:48تیمەکانی دیپلوماتیکی ئێران و ئەمریکا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆی خۆیان لە مەسقەت کۆتایی پێ دا و ئەندامێکی تیمی دانوستانکاری ئێرانیش ڕایگەیاند کەشی وتووێژەکان پوزێتیڤە
-
ئێران چووەتە قۆناغی سێهەمی گەشەی پیشەسازی ناڤۆکی
نیسان 09, 2025 20:42سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ڕایگەیاند : ئێران چووەتە قۆناغی سێهەمی گەشەی پیشەسازی ناڤۆکی خۆی کە بریتیە لە سووتەمەنی و خستنە گەڕی خۆماڵی ڕیئاکتوری لێکوڵینەوەیی و هێزمەند .
-
دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا؛ ڕۆژی شەممە لە عومان
نیسان 08, 2025 17:06وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند که دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕۆژی شەممه به شێوەی ناڕاستەوخۆ له عومان به ڕێوه دەچێت و ئێران تەنیا بەم شێوەیه دانوستان دەکات.
-
کاردانەوەی کرێملین بەهەڕەشەکانی ترەمپ: ئێران هاوپەیمانی ڕوسیایە
نیسان 04, 2025 18:43وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند: لە ئێستادا ڕووسیا سەرقاڵی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکایە، بەڵام ئێران هاوبەش و هاوپەیمانی ئێمەیە کە پەیوەندیی فرەڕەهەندمان لەگەڵیدا هەیە.
-
12ی خاکەلێوە؛ ڕۆژی سەربەرزیی گەلی ئێران
نیسان 01, 2025 22:2812ی خاکەلێوە؛ ڕۆژی کۆماری ئیسلامی و ڕۆژی سەربەرزیی گەلی ئێران. ڕاپۆرتێک سەبارەت بەم بۆنەیە پێشکێش دەکرێت.
-
ئەرتەشی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
نیسان 01, 2025 21:43ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: بێتوو دوژمنان هەڵەیەکی ستراتژیک بکەن و دەسدرێژی بکەنە سەر خاکی ئێرانی ئیسلامی، وەڵامێکی تووند و کوشندەیان وەبەر دەکەوێ.
-
ئیرەوانی: ئێران وەڵامێکی کوشندە دەداتەوە بە هەر دەستدرێژییەکی ئەمریکا یان هێزە نیابەتییەکانی
نیسان 01, 2025 18:00نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دا: ئێران وەڵامی خێرا و کوشندە دەداتەوە بە هەر چەشنە دەسدرێژییەکی ئەمریکا یان هێزە نیابەتییەکانی.
-
بازدانی چەتربازەکان لەسەر تاوەری میلادەوە بۆ بۆنەی ١٢ی خاکەلێوە
نیسان 01, 2025 13:42بە بۆنەی ١٢ی خاکەلێوە، ڕۆژی کۆماری ئیسلامی، سەرلەبەیانیی دووشەممە ١١ی خاکەلێوە ژمارەیەک لە چەتربازەکان هەوڵی بازدانی بەیس جامپینگ (BASE jumping) لە تاوەری میلادی تارانەوە دان.
-
ڕێبەری شۆڕش: کۆماری ئیسلامی دەستی دۆستایەتی و هاوکاریی درێژ کردووە بەرەو هەموو دەوڵەتە ئیسلامییەکان
ئادار 31, 2025 22:06ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی یەکدەنگی و وشیاری ئۆمەتی ئیسلامی بە هۆکار و سەرچاوەی سەربەرزیی ڕوولەپەرەی ئیسلام و ڕووبەڕووبوونەوەی زۆربێژی و باجخوازیی زلهێزانی جیهان ناوبرد و پێێداگرت کە دەستی برایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران درێژ کراوەتەوە بۆ هەموو دەوڵەتە ئیسلامییەکان.
-
ڕێبەری شۆڕش: ئەگەر ئەمریکییەکان شەڕاشۆیی بکەن، بە تووندی وەڵامیان دەدرێتەوە
ئادار 31, 2025 21:37ڕێبەری مەزنی شۆڕش فەرمووی: ئەگەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی شەڕ وەڕێخەن، بە دڵنیاییەوە وەڵامێکی تووند و گورچکبڕ وەردەگرنەوە و بێتوو دوژمن وەک ساڵانی ڕابردوو لە دووی دوبەرەکی نانەوەدا بێ، ئەوا گەلی ئێران وەڵامێکی تووندی دەداتەوە.