-
ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهیدانی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش
تشرینی یهکهم 30, 2024 07:52ڕێوڕە سمی بەشكۆی بەڕێکردنی تەرمی شەهیدانی ئەمنیەتی ئاسمانی ئەرتەش بە بەشداری خەڵک وبەرپرسانی سەربازی وئینتزامی وکۆڕێک لە بنەماڵەی بەڕێزی شەهیدان وگیان بەختکەران بەڕێوە چوو. لەدرێژەی پەلامارەکەی بەیانی ڕۆژی شەممە پێنجی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی ئیسرائیل دەسدرێژی کردە سەرچەند ناوەندی سەربازی ئێران کە بەهۆی ئەم دەسدرێژیەوە، ئەم بەڕێزانە شەهید بوون .
-
پێتەختی بیباری ئێران
تشرینی یهکهم 29, 2024 16:28گوندی بیزەی سەر بە شاری داوەرزەنی پارێزگای خوراسانی رەزەوی بە ٣٠ کارگەی بەرهەمهێنانی بیبار، بە جەمسەری بیبار لە ئێراندا ناسراوە.
-
وێنەگەلێک لە پشت کەمێرای بەرنامەی "ڕۆژەڤ "
تشرینی یهکهم 29, 2024 08:44ڕۆژەڤ بەرنامەیەکە لەپاش هەواڵەکانی شەو پێشکەشتان دەکرێت و تێیدا دوایین پرس و ڕووداوەکانی ناوچە و جیهان لەگەڵ شیکاران دەخرێتە بەرباس.
-
زاحیەی بەیروت دوای پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنی
تشرینی یهکهم 28, 2024 13:38زاحیەی باشوور ناوچەیەکی باشووری شاری بەیروت و سەر بە شارستانی بەعبەدای لوبنانە کە زۆربەی دانیشتووەکانی شیعەن. ئەم ناوچەیە لە باکوری فڕگەی نێودەولەتیی "رەفیق حەریری"ی بەیروت هەڵکەوتووە. لە شەڕی ٢٠٢٤ی نێوان ڕژیمی زایۆنی و لوبنان، زاحیەی بەیروت بە چڕی لەلایەن ڕژیمی زایۆنییەوە بۆردومان کرا و لە ئەنجامی ئەو هێڕشانەدا زیاتر لە ٣٦٠٠ بینا زیانیان بەرکەوتووە یان ڕووخاون.
-
دیداری ژمارێک لە بنەماڵەی شەهیدانی ئاسایش لەگەڵ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی
تشرینی یهکهم 27, 2024 15:22ژمارێک لە بنەماڵەی شەهیدانی ئاسایش سەربەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) بە ئامادەبوونی لە حوسەینییەی ئیمام خومەینی (رە) لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد.
-
رۆژی ئاسایی خەڵکی تاران - ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤
تشرینی یهکهم 26, 2024 14:55ڕژیمی زایۆنیستی بەرەبەیانی شەممە (٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە کردەوەیەکی کێشەسازکەردا پەلاماری کردە سەر چەند شوێنی سەربازی لە پارێزگای تاران، خووزستان و ئیلام کە بەرەرووی کاردانەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بووەوە و پەلامارەکان بێ ئەنجام مایەوە. ژیانی ئاسایی خەڵک و هاتووچوو لە هەموو شار و ناوچەکانی وڵات بەردەوامە.
-
دیدارەکانی مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕووسیا
تشرینی یهکهم 24, 2024 11:42کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی «بریکس» لە ڕۆژی سێشەممەوە واتە ٢٢ی ئۆکتۆبەر لە شاری کازانی ڕووسیا دەستی پێکراوەو ھەتا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت. کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵی ٢٠٢٤ەوە پەیوەست بووە بە تاقمی ئابوورییە تازەپێگەییشتووەکانەوە کە بە بریکس ناسراوە.
-
شەهید سەیید هاشم سەفیەدین
تشرینی یهکهم 24, 2024 07:50حزبوڵڵا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا شەهادەتی سەید هاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حزبۆڵڵای لە پەلاماری دڕندانەی ڕژیمی زایونیستیە ڕۆژی پێنجشەمە 12 ڕەزبەری ڕاگەیاند.
-
شازدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی تاقمی بریکس
تشرینی یهکهم 23, 2024 11:04شازدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی تاقمی بریکس لە سێ شەممە لە شاری کازانی ڕووسیا دەستپێکراوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ درێژەی دەبێت. ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەیە دوای پەیوەست بوونی پێنج وڵاتی نوێ بە بریکس لە ساڵی دووهەزارو بیست و چوارەوە.
-
بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی عێراق
تشرینی یهکهم 21, 2024 04:45خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق یەکشەممە بەڕێوەچوو.