-
وتهبێژی سهربازیی سەرۆک وەزیرانی عێراق: له به فێڕۆدانی خوێنی عیراقییهکان خۆش نابین
ئاب 12, 2020 11:55«یهحیا رهسوڵ» وتهبێژی سهربازیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ھەڵوێستێکدا بەرامبەر بە ھێرشەکانی دوێنێی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و کوشتنی کۆمەڵێک لە شارومەندانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند:له به فێڕۆدانی خوێنی عیراقییهکان خۆش نابین.
-
ھەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی ھێرشەکانی تورکیا
ئاب 12, 2020 08:31راوێژکارێکی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، تەنیا بە ئیدانەکردن ناوەستین و لە چەند کاژێری داهاتوودا حکومەتی عێراق هەڵوێست و هەنگاوەکانی بەرامبەر بە پێشێلکارییەکانی تورکیا دەخاتەڕوو.
-
بەرھەم ساڵح ھێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر عێراقی ئیدانە کرد
ئاب 12, 2020 08:09«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ھێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ڕۆژی سێ شەممەی تورکیا کە کوژرانی چەند سنوورپارێزێکی ئەم وڵاتە لە باکووری عێراقی لێ کەوتەوە، ئیدانە کرد.
-
ھەڵوێستی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق لە مەڕ سنووربەزاندنەکانی سوپای تورکیا
ئاب 12, 2020 07:48ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق بەسەرپەرشتیی «قاسم ئەعرەجی»، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە کۆبوەوە و لەبارەی سنووربەزاندنەکانی سوپای تورکیا لە خاکی عێراق و مانەوەی هێزی بیانی لەم وڵاتەن ژمارەیەک راسپاردە و بڕیاری ئامادە کرد.
-
سەردانەکەى وەزیرى بەرەڤانیی تورکیا بۆ بەغدا هەڵوەشایەوە
ئاب 12, 2020 07:26سەردانەکەى «خلوسی ئاکار» وەزیرى بەرەڤانیی تورکیا بۆ عێراق کە بڕیار بوو بەم زووانە ئەنجام بگرێت لە بەر توڕە بوونی بەغدا لە ھێزشەکانی تورکیا ھەڵوەشایەوەو ئەمەش بوو بە یەکەم نیشانەی گرژی لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو عێراق.
-
ھەڵوێستی وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا
ئاب 12, 2020 07:09وەزارەتى دەرەوەى عێراق ڕایگەیاند: ئەو هێرشانەی تورکیا بۆ سەر خاکی وڵاتەکەمان دەبێتە ھۆی ئەوەی کە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانیانماندا بچینەوە.