سەرچاوە میدیاییەکان باسی سووتانی تۆکمەوتەواوی دامەزراوەی کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی عەرەبستان «ئارامکۆ» لە جەددەیان کرد.
وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن وردیاتی ھەڵمەتی خۆفڕەکانی سوپای یەمەنی بۆ سەر قوڵایی خاکی عەرەبستانی سەعودی لە وەڵامی دەست درێژکاریی ڕۆژانەی سەر خەڵکی سڤیلی یەمەن ڕاگەیاند.
وتەبێژی ھێزەچەکدارەکانی یەمەن باسی ھەڵمەتی بەربڵاوو ھاوبەشی یەکە موشەکی و خۆفڕەکانی ئەم وڵاتەی کرد بۆ سۆەر کۆمپانیای «ئارامکۆ»و فڕگەەی «نەجران» لە عەرەبستانی سەعودی.
وتەبێژی ھێزەچەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان بە ھۆی ١٨ خۆفڕو ھەشت موشەکی باڵستیکەوە لە قوڵایی خاکی عەرەبستاندا ئەنجام داوە.
یەکەی موشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرلەبەیانیی دوێنێ دووشەممە ھێرشی کردە سەر دامەزراوەی نەوتیی کۆمپانیای ئارامکۆ لە جەددە.
وەزارەتی وزەی عەرەبستانی سەعودی بە فەرمی کرانە ئامانجی دامەزراوەیەکی نەوتیی ئەم وڵاتەی لە باکووری جەددە دا پشتڕاست کردەوە.
وتەبێژی ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن باسی ھەڵمەتی موشەکی بۆ سەر وێستگەی دابەشکردنی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی شاری جەددەی عەرەبستانی کرد.