دانیشتنی دادگای لێپێچینەوەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی پیران بەڕێوەدەچێ .
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند کاربەدەستانی ئەم ئەنجوومەنە خەریکی ئامادەکردنی گەڵاڵەی دادگەیی کرانی ترامپن و بە زوویی ڕادەستی ئەنجومەنی پیرانی دەکەن.
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا سەرباری هەڕەشە وگوڕەشەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ، گەڵاڵەی بودجەی سەربازیی ئەم وڵاتەی بەناوی " یاسای نیشتمانیی دەسەڵاتەکانی بەرگری" پەسەندکرد.