باڵوێزی تاران لە دیمەشق: سەرکەوتنی سوریا لەشەڕ بە دژی تیرۆریزم ، نیشانەی سەرکەوتنی ئێرانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i316255-باڵوێزی_تاران_لە_دیمەشق_سەرکەوتنی_سوریا_لەشەڕ_بە_دژی_تیرۆریزم_نیشانەی_سەرکەوتنی_ئێرانە
باڵوێزی ئێران لە دیمەشق ،سەرکەوتنی سوریا لەشەڕ بە دژی تیرۆریزمی بە نیشانەی سەرکەوتنی کوماری ئیسلامیی ئێران زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2017 05:06 Asia/Tehran
  • باڵوێزی تاران لە دیمەشق: سەرکەوتنی سوریا لەشەڕ بە دژی تیرۆریزم ، نیشانەی سەرکەوتنی ئێرانە

باڵوێزی ئێران لە دیمەشق ،سەرکەوتنی سوریا لەشەڕ بە دژی تیرۆریزمی بە نیشانەی سەرکەوتنی کوماری ئیسلامیی ئێران زانی .

جەواد تورک ئابادی، باڵوێزی ئێران لە دیمەشق ڕۆژی سێ شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ حەموودە سەباغ   سەرۆکی پەرلەمانی سوریا، پێوەندی دوو وڵاتی لە ئاستی باڵا  وەسف کرد و وتی :   وەبەر پەلاماردانی سوریا لەلایەن دوژمنانێک کەلە ڕێی فڕەخوازییەکانی ئە مریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دەجووڵنەوە، بەنیشانەی وەبەرپەلامار دانی  فڕەچەشن بوون دەوڵەمەند بوونی شارستانیەتیی سوریایە .

تورکئابادی   بە ئاماژەدان بە بوێریی بەشار ئەسەدی سەرۆکی  سوریا کە  توانی ئەم وڵاتە لە کاتی قەیران و شەڕ دا ڕێبەرایەتی بکات، لەسەر پێویستیی پەرەی هاوکاری و وتووێژی تاران ودیمەشق  لە قۆناخی دواتر بۆ بەرەنگار بوونەوەی پیلانی دوژمنان  پێداگری کرد  .

حەموودە سەباغ  سەرۆکی پەرلەمانی سوریاش  لەم چاوپێکەوتنەدا  ئەولەویەتی سوریای زاڵبوون بەسەر  تیرۆریزم، دامەزراندنی  ئاشتی نێوان سورییەکان و گەڕاندنەوەی دانیشتوان  بۆ شارەکان و گوندەکانی خۆیان ناوبرد و  وتیشی : ئێران بۆ داکۆکی کردن لە سوریا لەشەڕ بە دژی تیرۆؤیستانی تەکفیری دەورێکی گرینگی  هەبوو  .

حەموودە سەباغ  وێڕای پێداگری کردن لەسەر  گرینگایەتی پێوەندیی ئێران و سوریا بە تایبەتی لە بواری پەرلەمانی ف  هیواداری دەربڕی:  کۆماری ئیسلامیی ئێران دەورێکی  گرینگ لە قوناخی بنیات نانی سوریاش دا بگێڕێ.