پەیامی پیرۆزبایی زەریف بە بۆنەی لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح(ع)
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i319723-پەیامی_پیرۆزبایی_زەریف_بە_بۆنەی_لەدایک_بوونی_حەزرەتی_مەسیح(ع)
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە لە تویتەرەکەی دا ، گەیشتنی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح(ع)، پەیام هێنەری ئاشتی و ساڵی نوێی زایینی ، پیرۆزبایی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2017 04:49 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی زەریف بە بۆنەی لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح(ع)

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە لە تویتەرەکەی دا ، گەیشتنی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح(ع)، پەیام هێنەری ئاشتی و ساڵی نوێی زایینی ، پیرۆزبایی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر،  محەممەد جەواد زەریف لەنێو  تویتەرەکەی دا نووسی  : فریشتەکان بە مریەمیان  وت کە خودا تۆی بە کەلیمەی  خۆی  مزگێنی دەدات کە ناوی  مەسیحی (عیسا) کوڕی مریەمە  کە لە دونیا و ئاخرەتدا  بە ئابڕۆ و لە دەرگانەی  خودا خۆشەویستە .سوره آل عمران، آیه ۴۵.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەش دا ، بۆ هەمووان هیوای شادی و ئاشتی خواست لە جەژنی لە دایک بوونی  مەسیح دا  و وتی هیوادارم  لە ساڵی نوێی زایینی هەموان پەیامی جیهانیی ئاشتی حەزرەتی مەسیح(ع) وەربگرن.

بیست و پێنجەمی دیسەمبەری 2017، ساڵڕۆژی لەدایک بوونی پیرۆزی  حەزرەتی عیسا مەسیح(ع)ە.