سەفەری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i325793-سەفەری_وەزیری_دەرەوەی_تورکیا_بۆ_تاران
وەزیری دەرەوەی تورکیا بەمەبەستی چاوپێکەوتن و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە دەگاتە تاران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 07, 2018 10:21 Asia/Tehran
  • سەفەری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ تاران

وەزیری دەرەوەی تورکیا بەمەبەستی چاوپێکەوتن و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە دەگاتە تاران .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مەولوود چاووش ئوغلو   لەسەفەرێکی یەک ڕۆژەدا بۆ تاران لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار و محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و وتووێژ دەکات  .

وتووێژ لەسەر  پرسەکانی دوو لایەنە  و گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی لە تەوەرەکانی وتووێژی  وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تارانە .

ئێران، تورکیا  و ڕووسیا ئەم دواییانە لە پێناو کۆبوونەوەی ئاستانە  دەورێکی گرینگیان  لە گەڕانەوەی ئاسایش  بۆسووریا هەبووە  .

سیاسەتی بنەمایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش   لە بەرامبەر سوریا پاراستنی سەروەری خاک و ڕێزگرتن لە سەروەری نەتەوەیی ئەم وڵاتەیە .