دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، چاکبوونەوەی ۲۷۰هەزار و ۲۲۸ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384617-دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_ئێران_چاکبوونەوەی_۲۷۰هەزار_و_۲۲۸_کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، ۲۵۹۸ نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا تۆمار کراون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 03, 2020 11:37 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، چاکبوونەوەی ۲۷۰هەزار و ۲۲۸ کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، ۲۵۹۸ نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا تۆمار کراون .

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتی: تا ئێستا  ۳۱۲ هەزار و ۳۵ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.

لاری ژماری گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو  215 کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە 17 هەزار و  405 کەس .

۲۷۰هەزار و ۲۲۸ کەسیش تا ئیستا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.