چاکبوونەوەی 321 هەزار و 421 تووشبووی کرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385810-چاکبوونەوەی_321_هەزار_و_421_تووشبووی_کرۆنا_لە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند:تا ئێستا 321 هەزار و 421 کەس لە تووشبوانی کرۆنا لە ئێران چاکبوونەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 30, 2020 10:51 Asia/Tehran
  • چاکبوونەوەی 321 هەزار و 421 تووشبووی کرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند:تا ئێستا 321 هەزار و 421 کەس لە تووشبوانی کرۆنا لە ئێران چاکبوونەوە .

 

 سیما سادات لاری گوتیشی :  لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 103 تووشبوو بە کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

  سیما سادات لاری، ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا  1754  حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران ناسراوەتەوە کە بەم پێیە تا ئێستا  373 هەزار و 570  کەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.

ناوبراو بە ئاماژە بە 103 حاڵەتی گیان لەدەست دان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، گوتی: تا ئێستا بە گشتی  21 هەزار و  462 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا  لە ئێران گیانیان لەدەست داوە.