ژماری گیانلەدەستداوان بە کۆرۆنا لە ئێران تادێ کەمتر دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391426-ژماری_گیانلەدەستداوان_بە_کۆرۆنا_لە_ئێران_تادێ_کەمتر_دەبێ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 5924 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2021 13:56 Asia/Tehran
  • ژماری گیانلەدەستداوان بە کۆرۆنا لە ئێران تادێ کەمتر دەبێ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 5924 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 82 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 56 هەزار و 100 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و  280 هەزار و 438 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و  67 هەزار و 466 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.