دوایین ئاماری قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران، رەوتی دابەزین بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391468-دوایین_ئاماری_قوربانیان_و_تووشبووانی_کۆرۆنا_لە_ئێران_رەوتی_دابەزین_بەردەوامە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 5968 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2021 14:48 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران، رەوتی دابەزین بەردەوامە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 5968 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە  سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە  71کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 56 هەزار و  171 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 286  هەزار و  406 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و  74 هەزار و 877 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

ژماری گیان لەدەستداوان بە کۆرۆنا لە ئێران لە ماوەی رابردوودا رۆژ بە رۆژ کەمی کردووە .