پەیامی سەرۆکی دەزگای دادڤانیی ئێران بۆ خەڵکی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392948-پەیامی_سەرۆکی_دەزگای_دادڤانیی_ئێران_بۆ_خەڵکی_عێراق
سەرۆکی دەزگای دادڤانیی ئێران گوتی : ئێران لە تەنیشت عێراقی بەھێز و سەربەخۆدا دەمێنێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 15, 2021 14:33 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرۆکی دەزگای دادڤانیی ئێران بۆ خەڵکی عێراق

سەرۆکی دەزگای دادڤانیی ئێران گوتی : ئێران لە تەنیشت عێراقی بەھێز و سەربەخۆدا دەمێنێ .

سەید ئیبراھیم رەییسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران رۆژی دوشەممە لە پەیامێک دا بۆ گەلی عێراق ، رێزی گرت لە میوانداری کردنی خەڵک و بەرپرسرانی ئەم وڵاتە لە کاتی سەردانەکەی بۆ ئەم وڵاتە.

رەییسی بە ئاماژە بەوەی کە دوو گەلی ئێران و عێراق درێژەپێدەری رێگای فەرماندەرانی شەھید سولەیمانی و ئەلموھەندیس دەبن ، جەختی کردەوە : دوو گەلی ئێران و عێراق لە کەسانێک کە شەھیدان سولەیمانی و ئەلموھەندسیان کوشت تۆڵە دەستێننەوە و رێگا نادەن داگیرکەرانی ئەمریکی لە ناوچەکەدا بمێننەوە.

سەرۆکی دەزگای دادڤانی ئێران وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تەنیشت عێراقی بەھێز و سەربەخۆدا دەمێنێ .