ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ھەڵوەشانەوەی تۆکمەوتەواوی بایکۆتەکان تاکە ڕێگای بەردەم ئەمریکایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395039-ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان_ھەڵوەشانەوەی_تۆکمەوتەواوی_بایکۆتەکان_تاکە_ڕێگای_بەردەم_ئەمریکایە
ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، سیاسەتی دانوستان لە پێناوی دانوستانی بە فێڵ و تەڵەکە زانی و وتی: ئەمریکا بەس ڕێگایەکی لە بەر دەم دایەو ئەویش ھەنگاوی کردەیی لە ئاراستەی ھەڵوەشاندنەوەی تۆکمەوتەواوی بایکۆتەکانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 07, 2021 15:02 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ھەڵوەشانەوەی تۆکمەوتەواوی بایکۆتەکان تاکە ڕێگای بەردەم ئەمریکایە

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، سیاسەتی دانوستان لە پێناوی دانوستانی بە فێڵ و تەڵەکە زانی و وتی: ئەمریکا بەس ڕێگایەکی لە بەر دەم دایەو ئەویش ھەنگاوی کردەیی لە ئاراستەی ھەڵوەشاندنەوەی تۆکمەوتەواوی بایکۆتەکانە.

« حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی لە پەڕەی تایبەتیی خۆی لە کەشی مەجازی دا، نووسی: پێداگریی ئەمریکا بۆ دانوستان دیاردەیەکی تازە نییە، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی بە دیموکرات و کۆماریخوازەوە دانوستانمان کردووە، کەچی بە ئاشکرا پەیمانیان شکاند.

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی جەختی لەوەش کردەوە کە،  سیاسەتی دانوستان لە پێناوی دانوستان فێڵ و تەڵەکەی ئەمریکایە، گەلی ئێران قەت ھەنگاوەکەی کۆشکی سپی لە مەڕ تیرۆر کردنی «سەردار سولەیمانی»ی لەبیر ناچێتەوە.