کاردانەوەی نوێنەری ئێران بە بانگەشەی ناردنی مووشەکی بالستیک لەلایەن ئێرانەوە بۆ ڕوسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i430937-کاردانەوەی_نوێنەری_ئێران_بە_بانگەشەی_ناردنی_مووشەکی_بالستیک_لەلایەن_ئێرانەوە_بۆ_ڕوسیا
نوێنەرایەتی ئێران لە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەکاردانەوە بەرامبەر بە بانگەشەی بەڕێکرانی مووشەکی بالستیک لەلایەن ئێرانەوە بۆ ڕوسیا ڕایگەیاند" هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی لەهەمبەر کێشەو قەیرانەکەی ئۆکڕاینیا هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2024 07:06 Asia/Tehran

نوێنەرایەتی ئێران لە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەکاردانەوە بەرامبەر بە بانگەشەی بەڕێکرانی مووشەکی بالستیک لەلایەن ئێرانەوە بۆ ڕوسیا ڕایگەیاند" هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی لەهەمبەر کێشەو قەیرانەکەی ئۆکڕاینیا هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتوە.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێزو نوێنەری ئێران لە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، دوێنێ هەینی بەکاتی خۆجێیی لەوڵامی چەند پرسیارێک سەبارەت بە ڕاپۆرتی بانگەشەکار کە گۆیا ئێران مووشەکی بالستیکی بۆ ئێران ناردوە وتی هەڵویستی کۆماری ئیسلامی لەهەمبەر کێشەو قەیرانەکەی ئۆکڕاینیا هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتوەو ئێران بەرێکردنی یارمەتی سەربازی بۆ هەرکام لەدوولایەن کە ببێتە هۆی پەرەی زیان و قوربانی مرۆڤانەو تێکچوونی ژێرخانەکان و دوورکەوتنەوە لە وتووێژ بۆ ئاشتی بەکارێکی نامرۆڤانەدەزانێ.

هەربۆیە نەک هەر بۆخۆی کارێکی وا ناکا بەڵکو تەنانەت وڵاتانی دیکەش ڕادەسپێرێ کە بەرێکردنی چەک بۆ دوولایەنی ئەو شەڕە ڕابگرن.

بەرلەمەش باڵوێزو نوێنەری ئێران لە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای بەرپەرچ دانەوەی ئەو تۆمەتە بێ بنەماو چەواشانەی ئەمریکاو ئینگلیزو فەڕانسا سەبارەت بە ڕۆڵی تاران لە کێشەی ئۆکراین دا ڕایگەیاندبوو ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ناتوانن ئەو ڕاستیە حاشاهەڵنەگرە بشارنەوە کە بەڕێکردنی چەکی ڕۆژئاوایی و پێشکەوتوو بەتایبەت لەلایەن ئەمریکاوە شەڕەکەی ئۆکراینیا درێژتر دەکاو زیانیشی گەیاندۆتە خەڵکی سڤیل و ژێرخانەکان.