نەیارەتیی ئاڵمانیا لەگەڵ بایکۆتی چەکەمەنیی تورکیا لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i390678-نەیارەتیی_ئاڵمانیا_لەگەڵ_بایکۆتی_چەکەمەنیی_تورکیا_لە_لایەن_یەکێتیی_ئەورووپاوە
ئاڵمانیا دژی داخوازیی یۆنان بۆ بایکۆتکردنی چەکەمەنیانەی تورکیا لە لایەن یەکێتیی ئەورووپا وەستایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2020 02:46 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی ئاڵمانیا لەگەڵ بایکۆتی چەکەمەنیی تورکیا لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە

ئاڵمانیا دژی داخوازیی یۆنان بۆ بایکۆتکردنی چەکەمەنیانەی تورکیا لە لایەن یەکێتیی ئەورووپا وەستایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ ، «ھایکۆ ماس» وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: بەرلین نەیاری بەرتەسک کردنەوەی چەکەمەنیانەی تورکیایە، چونکو ئەم کارە لە ڕووی ستراتژییەوە بە نادروست دەزانێت.

ناوبراو لە درێژەدا ھیواداریی خۆی لە بارەی چارەسەریی دیپلۆماسیانەی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەربڕی.

ماس وتیشی: بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئەندامێکی «ناتۆ» ئاسان نییە، چونکو تورکیا کاتێک کە بۆی نەلوا سیستێمی موشەکی لە ئەمریکا بکڕێت ئەو پێداویستییەی لە ڕێگای ڕووسیاوە دابین کرد.

تورکیاو یۆنان لە بارەی سەرچاوەکانی نەوت و گازی ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست پێکەوە ناکۆکن.

«جۆزێپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ھەینیی ڕابردوو داوای لە تورکیا کرد ھەتا ھەنگاوەکانی لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەو یەکێتییە ڕابگرێت.