چارەسەریی ئاڵۆزییەکانی دەریای ناوەڕاست لە ڕێگای دیالۆگەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i391257-چارەسەریی_ئاڵۆزییەکانی_دەریای_ناوەڕاست_لە_ڕێگای_دیالۆگەوە
وەزیری بەرەڤانیی تورکیا بۆ چارەسەریی ناکۆکیەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ یۆنان سەبارەت بە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە ڕێگای دیالۆگەوە پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2021 06:12 Asia/Tehran
  • چارەسەریی ئاڵۆزییەکانی دەریای ناوەڕاست لە ڕێگای دیالۆگەوە

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا بۆ چارەسەریی ناکۆکیەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ یۆنان سەبارەت بە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە ڕێگای دیالۆگەوە پێی داگرت.

بە پێی ڕ اپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لە دیدار لەگەڵ «یۆرگێن شۆڵز» باڵوێزی ئاڵمانیا لە ئانکارا وێڕای پێداگرتن لە سەر نەگۆڕ بوونی ھەڵوێستی تورکیا لەمەڕ بووژاندنەوەی تەواوی ڕێگا دیپلۆماسییەکان لەگەڵ یۆنان، وتی: کێشەی دەریای ناوەڕاست بەس لە ڕێگای وتووێژی دیپلۆماسییەوە چارەسەر دەبێت.

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا وتیشی: ئانکارا خواززیاری دەست پێکرانەوەی دانوستانە لەگەڵ یۆنان بۆ چارەسەریی پرسەکانی دەریای ناوەڕاست بە بێ مەرج دیاری کردن.

ناکۆکییە درێژماوەکانی نێوان تورکیاو یۆنان دوای ئەوە پەرەی سەند کە ھێزی دەریایی تورکیا فەرمانی ئەنجام دانی لێکۆڵینەوەی تۆمارکردنی ھەژان ناسراو بە «ناوتێکس»ی لە ئاوەکانی نێوان یۆنان و کێرت دا دەرکرد.