جەختی سەرۆکی ڕێکراوەی دیانەتی تورکیا لە سەر گرینگایەتیی گێشەی فەلەستینی داگیر کراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i391659-جەختی_سەرۆکی_ڕێکراوەی_دیانەتی_تورکیا_لە_سەر_گرینگایەتیی_گێشەی_فەلەستینی_داگیر_کراو
سەرۆکی ڕێکراوەی دیانەتی تورکیا لە سەر ڕاوەستانی موسڵمانانی جیھان لە بەرامبەر دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لە قودسی داگیرکراو پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2021 12:05 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆکی ڕێکراوەی دیانەتی تورکیا لە سەر گرینگایەتیی گێشەی فەلەستینی داگیر کراو

سەرۆکی ڕێکراوەی دیانەتی تورکیا لە سەر ڕاوەستانی موسڵمانانی جیھان لە بەرامبەر دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لە قودسی داگیرکراو پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی «تی ئاڕ تی» «عەلی ئەرباش» ئامانجی ھێرشی شارۆچکە زایونی نشینەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسای کە لە لایەن لەشکریانی زایونیشەوە داکۆکیی لێ دەکرێت، بۆ ھەوڵدان لە ئاراستەی گۆڕینی دۆخی ئایینی، مێژوویی و جوگرافیایی ئەم مزگەوتە گەڕاندەوە.

«عەلی ئەرباش» وتیشی: شارۆچکە نشینە زایونیەکان دەیانەوێت پەیوەندی مزگەوتی ئەقسا لەگەڵ ڕابردوو بپچڕێنن و ئەم کارانەش لە بنەڕەت دا بۆ تێکدانی ئەم مزگەوتە ئەنجام دەگرێت.

سەرۆکی ڕێکراوەی دیانەتی تورکیا تەواوی موسڵمانانی بۆ ھاوپشتی لە ئاراستەی پێشگرتن بە ستەم و داگیرکاریی ڕژێمی زایونی لە قودسی داگیر کراو بانگێشتن کرد.

مزگەوتی ئەقسا بووەتە جێگە ڕمبازێنی لەشکریان و شارۆچکەنشینانی زایونی بۆ لەنێوبردنی شوناسی ئیسلامی و مەسیحیی بەیتۆلمۆقەددەس و پڕ کردنەوەی جێگاکەی بە ھێماگەلی زایونی.