لە تورکیا گرتن بە تاوانی پێوەندیی لە گەڵ گروپی گولەن بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i392666-لە_تورکیا_گرتن_بە_تاوانی_پێوەندیی_لە_گەڵ_گروپی_گولەن_بەردەوامە
دەیان کەسی دیکە لە کارمەندانی دەزگای ئاسایشی تورکیا بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ گروپی گولەن تاوانباری سەرەکیی کودیتا ناکەمەکە لەم وڵاتە ، گیران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2021 20:08 Asia/Tehran
  • لە تورکیا گرتن بە تاوانی پێوەندیی لە گەڵ گروپی گولەن بەردەوامە

دەیان کەسی دیکە لە کارمەندانی دەزگای ئاسایشی تورکیا بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ گروپی گولەن تاوانباری سەرەکیی کودیتا ناکەمەکە لەم وڵاتە ، گیران .

ھێزە ئاسایشیەکانی تورکیا بە پێی بڕیاری دادئەستێنی شاری بالیعەکسیری تورکیا لە ھەڵمەتێکی ھاوکات دا لە 38 پارێزگا ، 54 کەس لە کارمەندانی ئاژانسە ئاسایشیەکانیان بە گومانی پێوەندیی لە گەڵ گروپی گولەن گرت . 

 لە نێو کەسە گیراوەکاندا سێ سەرگوردی خەنەنشین و چەند ئەفسەر دەبینرێن . 

دوێنیش 154 کەس لە چوارچێوەی بڕیاری دادئەستێنی ئەستەموڵ لە 32 پارێزگا بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ گروپی گولەن گیرابوون . 

لە کاتی کودیتا ناکامەکەی تورکیاوە ، ھێزە ئاسایشیەکانی ئەم وڵاتە تا ئێستا دەیان ھەزار کەس لە شارومەندان و لەشکەریانی توریکایان بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ تاقمی گولەن و ئەم کودیتایە گرتووە .