ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا دژی (پەکەکە)
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i393012-ئۆپراسیۆنی_سوپای_تورکیا_دژی_(پەکەکە)
ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا دژی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە (پەکەکە) لە ٤٠ پارێزگادا دەستی پێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2021 06:39 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا دژی (پەکەکە)

ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا دژی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە (پەکەکە) لە ٤٠ پارێزگادا دەستی پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، وەزارەتی نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: ٧١٨ کەس لە ئەندامانی «پارتی دیموکراتی گەلان» و دەست و پێوەندەکانی (پەکەکە) لە ئۆپراسیۆنی ئاسایشتیی سوپا بە مەبەستی بەرنگار بوونەوەی ئەم لایەنانە، قۆڵبەست کران.

ئەم ئۆپراسیۆنە لە کاتێکدا ئەنجامی گرتووە کە پێشتر میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند بوو کە دەست و پێوەندەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ١٣ شارومەندی تورکیان لە باکووری عێراق دا کوشتووە.

ئۆپراسیۆنی ھێزە چەکدارەکانی تورکیا ناسراو بە «چنگی ھەڵۆی_٢» دژی ئامانجەکانی پەکەکە لە ناوچەی گارای باکووری عێراق لە دەھەمی فڤریەوە دەستی پێ کراوە.