ئۆپراسیۆنی تورکیا لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i394556-ئۆپراسیۆنی_تورکیا_لە_باکووری_عێراق
سوپای تورکیا بنکەوبارەگای پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتەی لە باکووری عێراق دا کردە ئامانج.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2021 11:06 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی تورکیا لە باکووری عێراق

سوپای تورکیا بنکەوبارەگای پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتەی لە باکووری عێراق دا کردە ئامانج.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند، لەم ھێرشەی سوپای ئەم وڵاتە بۆ سەر بنکەو.بارەگای ھێزەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق، ھەشت کەسیان لێ کوژرا.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی ڕابردووش شەش کەس لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە» لە ھێرشی یەکەکانی پاڵپشتی کردنی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق کوژران.

ھێرشی سوپای اورکیا بۆ سەر مۆڵگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکووری عێراق لە کاتێکدا بەردەوامە کە کاربەدەستانی عێراقی گەلێک جار ئەم ھێرشانەیان ئیدانەکردووەو بە پێشێل کردنی سەروەریی خاک و دەستەڵاتی ئەم وڵاتەیان زانیوە.