کاردانەوەی تورکیا بە بەفەرمی ناسینی قەڵاچۆی ئەرمەنیەکان لە لایەن ئەمریکاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i395701-کاردانەوەی_تورکیا_بە_بەفەرمی_ناسینی_قەڵاچۆی_ئەرمەنیەکان_لە_لایەن_ئەمریکاوە
تورکیا شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ھەنگاوی جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا لە بەفەرمی ناسینی کومەڵکوژیی ئەرمەنیەکانی بێ بنەما زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 24, 2021 21:44 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تورکیا بە بەفەرمی ناسینی قەڵاچۆی ئەرمەنیەکان لە لایەن ئەمریکاوە

تورکیا شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ھەنگاوی جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا لە بەفەرمی ناسینی کومەڵکوژیی ئەرمەنیەکانی بێ بنەما زانی .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا سیاسی کردنی بابەتی کوشتاری ئەرمەنیەکان لە لایەن وڵاتی سێھەم( ئەمریکا) ی بە توندی ئیدانە کرد . 

گوتیشی : ھەرگیز رێگانادەین کولتوری ژیانی ھاوبەشی نێوان تورکەکان و ئەرمەنیەکان لە بەین بچێت . 

مەولوود چاووش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیاش لەمبارەوە گوتی : بڕیاری ئەمریکا بۆ بەفەرمی ناسینی کوشتاری ئەرمەنەکان بە تەواوەتی رەتدکەینەوە . 

گوتیشی : تورکیا لە بارەی مێژوو وانە لە کەس وەرناگرێ . 

سەرۆکی ئەمریکا شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە بە کاتی تاران قەڵاچۆی ئەرمەنیەکان لە دەورانی حکومەتی عوسمانی وەک جینۆساید بە فەرمی ناسی .