وشداری دانی تورکیا بە ئەمریکا سەبارەت بە لە دەست دانی «دۆستایەتییەکی بایەخمەند»
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i397150-وشداری_دانی_تورکیا_بە_ئەمریکا_سەبارەت_بە_لە_دەست_دانی_دۆستایەتییەکی_بایەخمەند
سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی لە کیس دانی «دۆستێکی بە بایەخی وەک ئانکارا» وشداریی دایە ئەمریکا
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2021 16:42 Asia/Tehran
  • وشداری دانی تورکیا بە ئەمریکا سەبارەت بە لە دەست دانی «دۆستایەتییەکی بایەخمەند»

سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی لە کیس دانی «دۆستێکی بە بایەخی وەک ئانکارا» وشداریی دایە ئەمریکا

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندیی نێوان ئانکاراو واشێنگتۆن ڕایگەیاند:ئەوانەی وا ئەم وڵاتە وەلادەنێن لەڕاستی دا«دۆستێکی بە بایەخ»یان  لە کیس دەچێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای تۆمەتبار کردنی ئەمریکا بە داکۆکی لە تیرۆریزم ، ڕایگەیاند: ئەمریکا ھاوپەیمانی تورکیایە و دەبێر لەپاڵ ئەم وڵاتەدا بێت.

پەیوەندیی نێوان تورکیاو ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە لە بەر بابەتگەلێکی وەک کڕدرانی سیستێمی«ئێس_٤٠٠»ی ڕووسیا لە لایەن ئانکارا، بە فەرمی ناسرانی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان لە لایەن «جۆ بایدێن«ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا توشی ئاڵۆزی ھاتووە.