قۆڵبەست کرانی سێ ئەندامی داعش لە پێتەختی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i398610-قۆڵبەست_کرانی_سێ_ئەندامی_داعش_لە_پێتەختی_تورکیا
ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا سێ تیرۆریستی ئەندامی تاقمی داعشیان لە ئانکارای پێتەختی ئەم وڵاتە قۆڵبەست کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 14, 2021 03:33 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی سێ ئەندامی داعش لە پێتەختی تورکیا

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا سێ تیرۆریستی ئەندامی تاقمی داعشیان لە ئانکارای پێتەختی ئەم وڵاتە قۆڵبەست کرد.

ئەم تیرۆریستانە لە ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی ھێزەکانی ڕێکخراوەی ھەواڵگری و ئاسایشتیی «میت» و یەکەی دژەتیرۆر لە ناوچەکانی «کچی ئورن»و «چوبوک» گیراون.

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە: قۆڵبەستکراوان پەیوەندییان بە پێکدادانەکانی سووریاو عێراقەوە ھەبووەو بەتەما بوونە لە شوێنە قەرەباڵغەکانی ئانکارا کاری تیرۆریستی و تێکدەرانە ئەنجام بدەن.

بە پێی ڕێژەیەک کە دەوڵەتی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، گوایە ئەم وڵاتە ھەتا ئێستا زیاتر لە نۆھەزار گومانلێکراوی داعشی قۆڵبەست کردووە کە لەم ناوەدا حەوت ھەزارو ٦٠٠ ئەندامی بیانییان ڕادەستی وڵاتەکانیان کردووەتەوەو زیاتر لە ھەزارو ١٥٨ داعشی بیانیش لە بەندیخانەکانی تورکیا بەسەر دەبەن.

لە پاش ددەستەڵات گرتنی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە عێراق و سووریا کۆمەڵگای جیھانی تورکیایان بە کەڵک وەرگرتنی ئامێرانە لە داعش بەمەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی سووریا تۆمەتبار دەکرد، کەچی لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بە سەرھەڵدانی مەترسیی دزەکردنی تیرۆریستانی داعش بۆنێو خاکی تورکیا ، دەوڵەتی ئەم وڵاتە ھەوڵێکی بەربڵاوی بۆ پۆڵبەست کردنیان دەست پێکردووە.