خەونەکانی ئەردوغان لە پەیوەندی لەگەڵ ناوچەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i400282-خەونەکانی_ئەردوغان_لە_پەیوەندی_لەگەڵ_ناوچەکە
سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەی پاوانخوازییەکانی بانگەشەی کردووە کە، لەمەولا ھەرکەس بیھەوێت لە ناوچەکەدا ھەنگاوێک ھەڵبگرێ دەبێ ماوە لە تورکیا بخوازێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2021 01:21 Asia/Tehran
  • خەونەکانی ئەردوغان لە پەیوەندی لەگەڵ ناوچەکە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەی پاوانخوازییەکانی بانگەشەی کردووە کە، لەمەولا ھەرکەس بیھەوێت لە ناوچەکەدا ھەنگاوێک ھەڵبگرێ دەبێ ماوە لە تورکیا بخوازێت.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵیی کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئاھەنگی ڕادەست کرانی نوسخەیەکی تازەی خۆفڕی «بەیرەقدار»ی ئەم وڵاتە وتی: ئامانجی ئێۆستای ئانکارا پەرە پێ دانی ئەو خۆفڕانەیە کە بتوانن بە سەر پاپۆڕە فڕۆکە بەرەکانەوە بفرن و یان بنیشنەوە.

ئەردوغان بانگەشەی کردووە کە،گەلێک لە وڵاتان چاوەڕوانی وەرگرتنی خۆفڕن لە تورکیا.

جەختیشی کرد: تورکیا بە خۆفڕە ھێرشبەرەکانی «ئاخنجی» بووەتە یەکێک لەو سێ وڵاتەی جیھان کە وەھا تەکنۆلۆژیایەکی لە بەر دەست دایە.

پاوانخوازییەکانی ئەردوغان لە گۆڕەپانی سەربازی و سیاسی لە کاتێکدایە کە بۆخۆی لەگەڵ نەیارەتیی توندی کەسایەتی و تاقمە سیاسییەکاندا بەرەوڕووە.