دانوستانی تورکیاو ئەمریکا بۆ تاوتوێ کردنی دۆسیەی « ئێف_٣٥»
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i404245-دانوستانی_تورکیاو_ئەمریکا_بۆ_تاوتوێ_کردنی_دۆسیەی_ئێف_٣٥
وەزیری بەرەڤانیی تورکیا باسی دانوستانی بەم زووانەی واشێنگتۆن و ئانکارای کردووە بە مەبەستی تاوتوێ کرانی پرسی فڕۆکە شەڕکەرەکانی « ئێف_٣٥»
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2022 15:17 Asia/Tehran
  • دانوستانی تورکیاو ئەمریکا بۆ تاوتوێ کردنی دۆسیەی « ئێف_٣٥»

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا باسی دانوستانی بەم زووانەی واشێنگتۆن و ئانکارای کردووە بە مەبەستی تاوتوێ کرانی پرسی فڕۆکە شەڕکەرەکانی « ئێف_٣٥»

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا، «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم دانوستانانە سەرەتاکانی ئەمساڵە بەڕێوە دەچێت.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: دوابەدوای سەردانی شاندێکی ئەمریکی بۆ تورکیا لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، سەرەتاکانی ئەمساڵ شاندێکیش لە لابەن ئانکاراوە بە مەبەستی وتووێژ لە بارەی پرسی فڕۆکە شەڕکەرەکانی « ئێف_٣٥» ڕەوانەی واشێنگتۆن دەکرێن.

«خلوسی ئاکار» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەم دیدارە لەوانەیە لە واشێنگتۆن دا بەڕێوە بچێ، ئێمە ھەڵوێستی خۆمانمان ڕاشکاوانە بە ئەمریکییەکان ڕاگەیاندووەو چاوەڕوانی دەرەنجامین