لە شرنه‌خ هێرش کرایە سەر بارەگای هەدەپە و 5 کەس دەستگێر کران
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i406957-لە_شرنه_خ_هێرش_کرایە_سەر_بارەگای_هەدەپە_و_5_کەس_دەستگێر_کران
شەوی رابردوو لەناوچەی جزیری شرنه‌خ هێرش کرایە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2022 10:41 Asia/Tehran
  • لە شرنه‌خ هێرش  کرایە سەر بارەگای هەدەپە و 5 کەس دەستگێر کران

شەوی رابردوو لەناوچەی جزیری شرنه‌خ هێرش کرایە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان.

 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی فوڕات نیووز بڵاویکردەوە، سه‌رله‌به‌یانی پۆلیسه‌کانی تیمی تایبه‌تی تورکیا هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر بیناکانی پارتی دیموکراتی گەلان لە ناوچه‌ی جزیر.

ئاماژەی بەوەش کردووە، له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی جودی، داغکاپی، نور و گوندی دیرسه‌کلی هێزە ئەمنییەکان هه‌ڵیانکوتاوەتە سه‌ر ماڵان و لە ئەنجامدا مه‌سعوود نارت، هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌که‌، دایکی یاسه‌مین چکماز، عوسمان کوچوک، ماروز ئه‌ریس و شه‌ریف ئه‌لچیئۆغڵو ده‌ستگیر کران.