گیرانی 264 کۆچبەری دیکە لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i407099-گیرانی_264_کۆچبەری_دیکە_لە_تورکیا
ھێزەکانی ژاندارمەریی تورکیا لە پارێزگەی قرقلرایلی ، 264 بیانی دیکەیان گرت کە دەگوترێ بە نایاسایی ھاتوونە نێو تورکیا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2022 19:06 Asia/Tehran
  • گیرانی 264 کۆچبەری دیکە لە تورکیا

ھێزەکانی ژاندارمەریی تورکیا لە پارێزگەی قرقلرایلی ، 264 بیانی دیکەیان گرت کە دەگوترێ بە نایاسایی ھاتوونە نێو تورکیا .

ھەڵمەتی ھێزە ئاسایشیەکانی تورکیا و ژاندارمەریی ، گاردی لێواری و یەکینە سنووریەکانی تورکیا بۆ رێگرتن لە کۆچبەریەکان ھەروا درێژەی ھەیە . تورکیا یەکێک لە رێگا سەرەکیەکیانی گەیشتن بە ئەوروپایە  و لەبەر ئەوە وڵاتە ئەوروپیەکان تا ئێستا ملیاردان دۆڵاریان بۆ رێگرتن لە گەیشتنی کۆچبەران بۆ ئەم کیشوەرە ناوەتە بەردەستی ئانکارا ، بەڵام تورکیا بە کافی نازانێ . 

ھەواڵدەریی ئەناتولی لە راپۆرێک دا رایگەیاند ، ھێزەکانی ژاندارمەریی تورکیا بە ھاریکاریی یەکینەکانی لقەکانی نەھێشتنی قاچاخی مرۆڤ و تیرۆریسم ، 10 تا 15 ی نیسان ھەڵمەتێکیان لە پارێزگەی قرقلرایلی ئەنجامدا کە لەم ھەڵمەتەدا 264 کەسی خەڵکی وڵاتانی ئەفغانستان ، فەلەستین ، مەغریب و تونس گیران .