ئەردۆغان: من بەربژێری سەرۆک کۆماریم، هەرکەس دەوێرێت خۆی بەربژێر بکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i408655-ئەردۆغان_من_بەربژێری_سەرۆک_کۆماریم_هەرکەس_دەوێرێت_خۆی_بەربژێر_بکات
ئەردۆغان بە بانگهێشت کردنی ڕکابەرەکانی، بە شێوەی فەرمی بەربژێر بوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماری ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2022 03:04 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: من بەربژێری سەرۆک کۆماریم، هەرکەس دەوێرێت خۆی بەربژێر بکات

ئەردۆغان بە بانگهێشت کردنی ڕکابەرەکانی، بە شێوەی فەرمی بەربژێر بوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماری ڕاگەیاند.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی داد و گەشە لە لێدوانێک دا بە شێوەی فەرمی لە بەربژێر بوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماری هەواڵی دا و ڕکابەرەکانی خۆی بۆ کێبڕکێ بانگهێشت کرد.

بە پێی هەواڵی سەرچاوەکانی تورکیا، ئەردۆغان ڕۆژی ڕابردوو لە سەفەر بۆ ئێزمیر، شوێنێک کە زیاترین دەنگ بە پارتی جەهەپە دەدرێت، بە بانگ‌هێشت کردنی ڕکابەرەکانی خۆی بەتایبەتی کەمال قڵیچدار ئۆغڵوو سەرۆکی جەهەپە، ، قلیچدار ئۆغڵووی خستە بەردەنگەوە و وتی: من بەربژێری هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماریم. بەڕێز کەمال، ئەگەر دەوێریت یان بەربژێر بوونی خۆت ڕابگەیێنە یان بەربژێرێک بناسێنە.

شیاوی باسە کە بڕیارە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماری تورکیا لە حوزەیرانی 2023 بەڕێوە بچێت.