«ئافاد» ڕوو لە ھاووڵاتییانی تورکیا: ئامان له‌ که‌ناراوه‌کان نزیک نەبنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i415365-ئافاد_ڕوو_لە_ھاووڵاتییانی_تورکیا_ئامان_له_که_ناراوه_کان_نزیک_نەبنەوە
سه‌رۆکایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناکاوه‌کان له‌ تورکیا ناسراو بە (ئافاد) دوای بوومەلەرزەکەی ئەمشەو شارومەندانی وڵاتەکەی ئاگادار دەکاتەوە کە لە کەناراوەکان دوور کەونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2023 19:54 Asia/Tehran
  • «ئافاد» ڕوو لە ھاووڵاتییانی تورکیا: ئامان له‌ که‌ناراوه‌کان نزیک نەبنەوە

سه‌رۆکایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناکاوه‌کان له‌ تورکیا ناسراو بە (ئافاد) دوای بوومەلەرزەکەی ئەمشەو شارومەندانی وڵاتەکەی ئاگادار دەکاتەوە کە لە کەناراوەکان دوور کەونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناکاوه‌کان له‌ تورکیا (ئافاد) دوای بوومه‌له‌رزه‌کانی شارۆچکه‌ی «ده‌فنه‌» به‌ گوڕی ٦،٤ پله‌ و شارۆچکه‌ی «سامانداغ» به‌ گوڕی ٥،٨ پله‌ کە بە ھەردووکیانەوە سەربە «هاتای»ن، ڕایگەیاندووە: گرنگه‌ هاووڵاتییان وه‌ک رێکارێک له‌ که‌ناراوه‌کان دووربکه‌ونه‌وه‌ به‌هۆی مه‌ترسی بەرزاو نیشتاوو به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریاوه‌.

له‌ په‌یامێکدا که‌ له‌ هه‌ژماری «ئافاد» له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌، تیمه‌کان له‌ ئاماده‌باشیدان و ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامدەرەوەی ئاگادارکردنه‌وه‌کانن.

جێگای ئاماژەیە ئەمشەویش دوو بومەلەرزەی یەک لە دوای یەک بە مەودای سێ خولەک و ٦،٤ پله‌ی ڕیختەرو ٥،٨ پله‌ی ڕیختەر ھەردووک شارۆچکەی «ده‌فنه‌» و «سامانداغ»ی لە ناوچەی «ھاتای» ھەژاند. ھەتا ئەم کاتە ھیچ زانیارییەک لە بارەی زیانەکانی ئەم ڕووداوە بڵاو نەبووەتەوە.