گیرانی دەیان لایەنگری فەلەستین لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i426370-گیرانی_دەیان_لایەنگری_فەلەستین_لە_لایەن_پۆلیسی_تورکیاوە
هەزاران شاروومەندنی تورکیا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پێوەندیی بەربڵاوی بازرگانی و ئابووریی نێوان حکومەتی ئەم وڵاتە و ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل، خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و پۆلیسی تورکیا بە پەلاماردانی خۆپیشاندەران دەستی دایە گرتن و قۆڵبەست کردنی ژمارێکی زۆریان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 08, 2024 09:20 Asia/Tehran

هەزاران شاروومەندنی تورکیا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پێوەندیی بەربڵاوی بازرگانی و ئابووریی نێوان حکومەتی ئەم وڵاتە و ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل، خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و پۆلیسی تورکیا بە پەلاماردانی خۆپیشاندەران دەستی دایە گرتن و قۆڵبەست کردنی ژمارێکی زۆریان.

هێزی ئاسایشی تورکیا بە پەلاماردانی ئەو خۆپیشاندەرانەی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە جەنایەتەکانی زایۆنییەکان و پێوەندیی بەربڵاوی حکومەتی تورکیا لەگەڵ رژێمی زایۆنی ڕژابوونە سەر شەقامەکان، دەستی دایە گرتن  ولێدانیان و ژمارێکی زۆریشی لێ قۆڵبەست کردن.

لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا کە جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لە غەززە دژ بە گەلی فەلەستین گەیشتۆتە ئەوپەڕی خۆی، راپۆرتگەلی زۆریش بڵاو بۆتەوە سەبارەت بە پێوەندیی بەربڵاوی بازرگانی و ئابووریی حکومەتی تورکیا لەگەڵ رژێمی زایۆنی، کە ئەوەش کاردانەوە و ناڕەزایەتیی خەڵکی تورکیای بەدواوە بووە.

میدیا سەربەخۆکان ڕایانگەیاندووە حکومەتی ئەردوغان لە ساڵانی ئەمدواییەدا یەکێک لە دابینکەرانی سەرەکیی پێداویستییە بەرایی و بنەڕەتییەکانی ڕژێمی ئیسراییل بووە و پێوەندییەکانی نێوان حکومەتی تورکیا و ڕژێمی منداڵکوژی ئیسراییل لەم ماوەیەدا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو پەرەی سەندووە.